رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی‌ لێكگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ سزادانی‌ شۆفێران

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی‌ لێكگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ سزادانی‌ شۆفێران

جار بینراوە: (7)


وهزیری ناوخۆی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه لێكتێگهیشتنێكیان لهگهڵ وهزارهتی ناوخۆی فیدراڵی ئیمزا كردووه بۆ سزادانی شۆفێرانی سهرپێچیكار، دهشڵێت: “هاوكاری حكومهتی عێراقین له رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی “.

ئهمڕۆ یهكشهممه رێبهر ئهحمهد وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنووسان له شاری ههولێرهوه رایگهیاند كه:

*له پرۆسهی رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی هاوكاری حكومهتی عێراقین.

* لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی هەرچی داواكراوێك هەبووبێت لەلایەن بەغدادەوە دەستگیرمان كردوون و رادەستمان كردوونەتەوە.

*بڕێكی زۆری پارهو زێڕو موڵك و ماڵی داواكراوان دهستی بهسهرداگیراوه رادهستی بهغداد كراونهتهوه.

*لهسهر راسپاردهی مهسعود بارزانی و سهرۆكی حكومهت ئهوپهڕی ههماههنگیمان ههیه و بهردهوامیش دهبین.

*له ههماههنگیكردن له بواری گهندهڵی و تیرۆرو مادهی هۆشبهر ههمیشه جدی بووین و ههر داواكراوێكیش ههبێت ههمیشه هاوكاردهبین.
*لێكتێگهیشتنێكمان لهگهڵ وهزارهتی ناوخۆی فیدراڵی ئیمزا كردووه كه ههر ئۆتۆمبێلێكی ههرێم له شارهكانی عێراق سهرپێچی بكات لهوێ سزا بدرێت، ئهوهشی لێره سهرپێچی دهكات، لێره سزا بدرێت.

👤
Live: 141 Today: 1,146 📊 Click Here