ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند

ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند

جار بینراوە: (6)


دهزگای ئاسایشی ههرێم رایگهیاند كه بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئۆپراسیۆنهكانی ئاسایش دوای بهدواداچوون و لهسهر بنهمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و ههواڵگری، لهمانگهكانی 4 و 6ی 2026دا لهسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كهركوك (سێ) تیرۆریستی داعشیان دهستگیركرد.

له راگهیهندراوێكی دهزگای ئاسایشدا هاتووه كه “تیرۆریستان بهناوهكانی (چ.ئـ.، ت.ب.ر. و  پ.ف.س.) دوای ئهوهی ههوڵی هیجرهتیان داوه، بهڵام لهبهر باری ئهمنی و داخستنی ههموو ڕێگاكان لهلایهن هێزهئهمنیهكانهوه بۆیان نهكراوه”.

ئاسایش دهڵێت: “لهپێشووتردا بڕیاری ئهوهیان داوه دهعوه بكهن و كاریان بڵاوكردنهوهی و نووسین و وێنهكانی داعش و فكرهی توندڕهوی بووه له (10) پهیج و ئهكاونتی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانی (فهیسبووك، تیكتۆك، ئینستاگرام، تهلهگرام، یوتوب) و لهدوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهر داواكراوان دهستگیركران”.

ئهوهشی خستووهتهڕوو كه “له درێژهی لێكۆڵینهوهكاندا تیرۆریستان دانیان بهوهداناوه له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانهوه دهعوهیان كردووه و هانی گهنجان و ههرزهكارانیان داوه بۆ وهرگرتنی فكرهی توندڕهوی و چوونه ناو رێكخستنهكانی داعش و هیجرهتكردن بۆ ناو ریزهكانی داعش”.

دهزگای ئاسایش راشیگهیاند كه “لهئێستادا تۆمهتباران بهماددهی (2) لهیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینهوه لهدۆسییهكانیان بهردهوامه”. 

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 1,200 📊 Click Here