بەهار مونزیر: ئەوەی لە راگەیاندن نووسراوە هیچ مزگەوتێک غەزال مەولانی وەرنەگرت راست نییە

بەهار مونزیر: ئەوەی لە راگەیاندن نووسراوە هیچ مزگەوتێک غەزال مەولانی وەرنەگرت راست نییە

جار بینراوە: (70)

-

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، بەهار مونزیر، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرنەگرتنی تەرمی غەزال مەولان لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.

بەهار مونزیر رایگەیاند، “ئەوەی لە راگەیاندن نووسراوە هیچ مزگەوتێک غەزالی وەرنەگرت راست نییە و هەموو ئامادەکارییەكمان کرد لە مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران شوێنی شتنی تەرم و دوو کەس کە بیشۆن، ئاوی گەرم، هەموو پێداویستیەکی تر، بەڵام لەبەر وەزعی ئەمنی وتیان جێگە دەگۆڕن”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەوەی هەیە حەز و مەزاجی چەند میدیاکارێکە کار بۆ حزبەکان دەکەن و دەیانەوێت بڵێن خەڵك لەگەڵیان نییە، لە کاتێکدا وانەبوو دەیان کەس و دەیان ژن خۆی ئامادەکردبوو بیتە مەراسیم، بەڵام کات گۆڕاو رانەگەیەندرا، هەندێک کەس باس لە بەشداری ژنەکان دەکات، بەڵام بەڕاستی ئاوا نەبوو کاتێک درۆن لە زرگوێزیدا کات گۆڕدرا و هیچ کەس ئاگاداری مەراسیم نەکرایەوە”.

بەهار مونزیر دەڵێت، “راستییەکان ئەوە نین دەیبینن ئەگەر نا دەیان ژن ئامادەی نەك تەنها مەراسیم دەبوو، بەڵکو ئامادەیی هەبوو لەدوای یان لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا یان لە ژێر کەژاوەی مەرگی غەزالدا شان بخەنە ژێری سەر بەرزبکەنەوە”.

دەشڵێت، “زۆر راستە هەر کەس دەیەوێت چیرۆک بە جۆری خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لای ئێمە ئەم چیرۆکە راستەکەیە و دەشزانین متمانەتان بە ئێمە هەیە”.

راشیگەیاندووە، “بەڵێ بەهەموو جۆرێک دەبێت کار لەسەر کەمتەرخەمی و هەڵویستی نا ئینسانی خەستەخانەکان بین، تەنها خەستەخانەیەك نەبێت کە بەداخەوە درەنگ گەیەندرا و لەوێ گیانی لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوشدا، “بەوهیوایەی پاساوەکان کەس سارد نەکاتەوە و یەك ریز بین بۆ گەیاندنیان بە سزا، شانازی بە هاوڕێ ئازیزو بوێرەکانمەوە دەکەم دەمو دەست هاتینە دەنگ، دەیان هاوڕێی تر لە چاوەڕوانی ئێمەدا بوون، ئەو زانیاریەش ناڕاستە مزگەوت شوێنی شتن و ئامادەکردنی ژن نییە، وانیە لە چەندین مزگەوتی سلێمانی دوور لە توندڕەوان دەرگایان کراوەیە بۆ ژن و بەو جۆرە نییە، دەتوانم ناوی چەندین جێگە بنوسم کە جێگایان هەیە و هاوکاتیشن ئیتر ئەوەی جێگای تر نییە جگە لە مزگەوت باسێکی ترە”.

بابەتى تر

👤
Live: 56 Today: 1,669 📊 Click Here