ئاگادارییەک لە کەشناسییەوە سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی

ئاگادارییەک لە کەشناسییەوە سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی

جار بینراوە: (119)

-

بەهۆی بەردەوامیی ناجێگیریی کەشوهەواوە، سبەی هەینی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەڵەکەهەوری بروسکاوی، تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەی هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کات بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە.

لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا، لە بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک، زاخۆ و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین، ئەگەری دروستبوونی کەڵەکەهەوری بروسکاوی و تاوەبارانی مامناوەند دەبێت، هاوکات لە هەندێک شوێندا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت.

هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 2 پلەی سیلیزی دادەبەزن، خێرایی و ئاراستەی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 بۆ 25 کم/ک) و ئاراستەکەی باشووری ڕۆژئاوا دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەریی ئەم ناجێگیرییەی کەشوهەوا لە کاتەکانی شەوی هەینیدا کۆتایی پێدێت.

بابەتى تر


👤
Live: 29 Today: 44 📊 Click Here