کۆڕەو

کۆڕەو

جار بینراوە: (75)

دوای هەرەسی ئاش بە تاڵ ، دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ سەرکردەسیاسییەکانی کورد ، لە گۆشە نیگای دۆگمای حیزبایەتی یەوە، لە شاخ ، کوردیان ، بە کورد، بەکوشت دا ، لەناوەڕاستی هەشتاکان دا سەرکردەی حیزبەکان ، نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی ، بۆ گفتوگۆ ، لە یەکتریی نزیک بوونەوە ،هه‌نگاو یان نا ، بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستا نی .

له 21/ 2 ‏‏/1988تا 6/ 9 /1988 ، سوپای عێراق وجاش ، به 8 قۆناغ ، ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیا جیاکانیان کرد .

دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو نیشتمان ، حزبه کانی کوردستان ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست ، لە بەرەی دا لە ئیران ،خۆیان رێک خست ،له 2 / 8 / 1990 سوپای عێراق ، کوێتی داگیر کرد ، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ،عێراق یان له کوێت ده‌رکرد .

راپه‌رین له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق و لە کوردستان به‌رپا بوو ،شیرازه‌ی سوپا ی عێراق ‏بچڕا و هه‌ڵاتن ،له‌و هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆز و دژواره‌دا ،هێزه‌کانی ئەمەریکاو هاوپه‌یمان ‏، به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه بۆ داڕیژراو ، ره‌وتی راپه‌ڕینی شیعەکان و کوردیان ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، ،سه‌دام له به‌غداد له ده‌سه‌ڵات دا ‏بمێنێته‌وه.

ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام ره‌خساند ،سوپا په‌رته‌وازه و تێك شکاوەکهی کۆبکاته‌وه ، به جانهوهرترین ره‌فتار ، په‌لاماری ‏شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان دا‌و ، شیعەکان نیان کۆمەڵکوژ کرد.

سوپای عێرق ، لە گەڵ مجاهیدین ی خه‌لقی ئێران ، جارێکی تر په‌لاماری ان دایه‌وه ، دوای راپەڕین و ئازادی باشوەری کورستان بە کەرکوکەوە ، جارێکی تر ،کوردیان کۆمەڵ کوژ کرد ەوە.

گه‌لی عێراق به کورد‌و شیعه‌وه ، له لایه‌که‌وه ، رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی کاتی دیاری کراو نوێ بوونەوە ،لەلایه‌کی تره‌وه ، راپەرینەکەیان ، بە جۆێک تێک شکاند ، لە ‏چاوه‌ڕوانی کەس دا نەبوو.

[3 ] ملیۆن مرۆڤی کورد ، به ژن و پیاو منداڵ و پیر ، به‌ره‌و ‏سنووره‌کان کۆرهویان کرد ، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه روو بوونه‌وه‌ی کۆمەڵ کوژی وجینۆساید.

لەو تراژیدیا یانەدا ، دوو دیمه‌نی دژ به یه‌ک ده‌بینین :

لە دیمەنی یەکەم دا:

ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له لایه‌که‌وه ، به‌هه‌موو ‏توانایه‌کیانه‌وه پارێزگاریان ، له کوێت کرد و سوپای عێراقیان تێک شکاند‌و لە کوێت وه‌ده‌ریان نان .

لە دیمەنی دووەم دا:

ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمان ،لە لایه‌کی تره‌وه ، بواریان نەدا ،هێزەکانی هاوپەیمان بەغداد بگرێت و سەدام یان لە دەسەڵات هێشتەوە ، بواریان بە سەدام دا ، سوپا تێك شکاوە ،پەرتەوازەکەی دروست بکاتەوە ، بۆ کۆمەڵکوژیی شیعه کان ، له ناوەراست و خوار ووی عێراق و کۆمەڵ کوژی کورد له باشووری کوردستان بکات .

له 2 /4 / 1991، [3] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، کۆ ره‌ویان ، بۆ رێگای هات و نه‌هات بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا کرد ، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو ‏مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون .

ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، لە سەرەتادا ،هیچ کاردانەوەیەکیان نەنوند ، لەئاستی یه‌ک دەنگی و یەک ئیرادەیی و و یەک هەڵوێست و یەک چارەنووسی کۆڕەوەکەی کورد.

کامێرای ‏میدیای که‌ناڵه یه‌کان ،تراژیدیای کۆره‌وی کوردیان ، له رێگا‌و بان وسه‌ر سنووره‌کانی کوردستان خسته روو . دیمەنەکانی ئه‌و تراژیدیا ‏سامناکه ی کۆڕەو ، شکۆی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دنیا و پرۆتۆکۆڵەکانی دژ بە جینۆسایدی کوردیان شه‌رمه‌زار کرد .

‏ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لە ٥ / ٤ / ١٩٩١ ، بریاری ٦٨٨ ،ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرد:

( نابێ سوپای عێراق ، پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات ، ناوچەیەکی ئارامیان ، لە سەرووی هێڵی ٣٦ ، بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد ، هیزی وڵاتانی هاوپەیمان گەیشتنە بنکە ی سەربازی (ئەنجەلیک ) لە تورکیا ، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران ،بە ناوی هێزی چەکوشی ئامادەبۆ پاراستن وگەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان .

کۆره‌و ئه‌زموونی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی میلله تێک بوو ، 71 ساڵ لە عێراق دا کۆمەڵ کوژو ئەنفال و جینۆساید دەکرا .

کۆج و رهو ئه‌زموونێکی ، ‏ پڕله ته‌حه‌دای لۆژیکانەی میلله‌تێک بوو ، تراژیدیای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و کۆمەڵ کوژی ورەشەبای ژەهرو ئەنفال و جینۆسایدی کورد یان ره‌ت کرده‌وه.‏

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 2,242 📊 Click Here