کۆمیتەیەک بۆ نوێنەرایەتیی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دادەمەزرێت

-
تێیدا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا داواکارییەکانی گەلی کوردستان پەسەند بکەن، کورد وەک نەتەوەیەک بناسێنن و وەک چاودێر لە دامەزراوە دارەکانیدا قبوڵی بکەن، هەروەها بڕیار لەسەر دامەزراندنی “کۆمیتەی پێکهێنانی نوێنەرایەتیی نەتەوەی کورد لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان” درا.
لە زانکۆی ڤڕییەی برۆکسل لە بەلجیکا، کۆنفرانسێک بە بەشداری نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ئەکادیمیان و پسپۆڕانی یاسایی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و چەندین وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.
تێیدا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا داواکارییەکانی گەلی کوردستان پەسەند بکەن، کورد وەک نەتەوەیەک بناسێنن و وەک چاودێر لە دامەزراوە دارەکانیدا قبوڵی بکەن، هەروەها بڕیار لەسەر دامەزراندنی “کۆمیتەی پێکهێنانی نوێنەرایەتیی نەتەوەی کورد لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان” درا.
کۆنفرانسەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی پێگە و نوێنەرایەتیی نێونەتەوەیی بۆ 60 ملیۆن کورد بەڕێوەچوو و بە سروودی “ئەی ڕەقیب” و ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.
بۆ بەڕێوەبردنی تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە، فەهمی ڤەرگیلی، نیلوفەر کۆچ و وریا قەرەداغی وەک ئەندامانی دیوان دەستنیشانکران و هەڵبژێردران.
لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا، تەوەرەکانی نوێنەرایەتیی یاسایی و سیاسی، بەدەستهێنانی پێگەی چاودێری، کارە دیپلۆماسییەکان و دروستکردنی هەڵوێستێکی هاوبەشی پارتە کوردییەکان تاوتوێ کران.
لەو چوارچێوەیەشدا چەندین پسپۆڕی یاسایی و مافی مرۆڤ یان پێشکەش کرد، لەوانە پسپۆڕی یاسای ئەمریکی باری فیشەر، ئەکادیمیسیەن میلون کۆتهێری کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە، وەزیری دەرەوەی ئایسلەند ئۆیگموندور یۆناسن، و پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی جۆنی لێدێسما.














Post Comment