چۆن و بۆچى (16/ئۆکتۆبەر) ڕوویدا؟
ڕۆڵى
بەریتانیا، ئەمەریکا، ئێران، پارتى، پەکەکە، لەو ڕووداوەدا چى بوو؟
شازدەى
ئۆکتۆبەر لە چرکەساتى ڕوودانیەوە تا کورد بمێنێ، وەک پەڵەیەکى ڕەش لە مێژووى
(ی.ن.ک)دا باس دەکرێت، لەکاتێکدا یەکێتى وەک حیزب نەیکردوە، هیچ ناوەندێکى ئۆرگانى
حیزبیى یەکێتى بەشێک نەبووە لە بڕیاردان لەو ڕووداوە. ئەو قسە و باسانەش لەدواى
ڕووداوەکەوە دەکران بۆ سەپاندنى بەسەر سەرکردایەتى یەکێتیدا وەک بەشێک لە
بڕیارەکە، بۆ پینەکردنى ئەوە بوو کە گوزەشت. نووسەرى کتێبى هەڵهاتن لە عێراق وادەڵێت.
سبەینێ
نۆ ساڵ بەسەر ڕووداوى (16/ئۆکتۆبەر/2017)دا تێدەپەڕێت، نووسەر و ڕۆژنامەنووس عارف
قوربانى لە کتێبى (هەڵهاتن لە عێراق) پەردە لەسەر چەند گۆشەیەکى ئەو ڕووداوە
هەڵدەداتەوە و دەڵێت: عەڕابەکانى (16/ئۆکتۆبەر) لە دەرەوەى یەکێتى بوون و بە
بەکاربردنى خەڵکانێکى ناو یەکێتى، ئۆباڵى تاوانەکەیان خستە ملى یەکێتى و بەشێک لە
ئامانجەکەش بە قوربانیکردنى یەکێتى و بە ئامانجگرتنى کەسى یەکەمى یەکێتى (کۆسرەت
ڕەسوڵ) بوو. ئەم قسانە بۆ مێژوو نایخوات، مەگەر ڕۆژێک ئەوانەى لەپشتەوە ئاراستەى
ڕووداوەکانیان دەکرد و ڕووادوەکەیان خولقاند، ئازایەتى ئەوەیان هەبێت لە
یاداشتەکانیاندا ڕاستییەکان بنووسنەوە، ئەگینا بۆ هەتاهەتایە وەک شەرمەزارییەک
لەسەر یەکێتى حیساب دەکرێت.
ڕۆڵى بەریتانیا
نووسەر
بەریتانیا بە پلاندانەرى شازدەى ئۆکتۆبەر ناودەبات و دەڵێت: ئەو پەلامارە
سەربازییانەى کرانە سەر کوردستان و هەموو ئەو هەوڵانەى لەناوەوەى عێراق دەدران بۆ
نەهێشتنى قەوارە دەستورییەکەى هەرێم، ئەگەرچى ڕاستەوخۆ دەست و بازووى ئێران بوو،
بەڵام نەخشە داڕێژەرەکەى بەریتانیا و کارەکتەرەکانیش زۆرینەیان دەستوپێوەندەکانى
ئینگلیز بوون.
ئێران و پەکەکە و داگیرکردنى کوردستان
ى پلانى
ئێران، نووسەر دەڵێت: لە سەروبەندی ڕووداوەکانی (١٦/ئۆکتۆبەر/٢٠١٧)، زانیاری ئەوە
هەبوو کە هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بەناو خاکی ئێراندا چوونەتە ناوچەکانی (حاجی
ئۆمەران)، پلانیان وابوو لەگەڵ ئەو پەلامارانەی لە کەرکوک و پردێ و دەشتی نەینەوا،
ئەم هێزەش لەپشتەوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە. بەڵام محەمەد جەواد زەریف “وەزیری دەرەوەی
ئەو کاتەی ئێران”، ئاگایینامەی داوەتە سەرانی ئێران کە ئەوە ئێران ڕووبەڕووی دۆخێکی
مەترسیدار دەکاتەوە، بەو هۆیەوە ڕێگە لەوە گیرا حەشد لەپشتەوە پەلاماری کوردستان
بدەن.
سەبارەت بە
بەشدارى پەکەکە لە ڕووداوەکانى (16/ئۆکتۆبەر)دا قوربانى دەڵێت: پەکەکە دواى
(16/ئۆکتۆبەر) نەیهێشت هێزە عێراقیەکان لە شنگالەوە بەناو خاکى سوریادا بچن بۆ
تەواوکردنى قۆناغى دووەمى ئۆپەراسیۆنەکە کە پەلاماردانى هەرێمى کوردستان بوو
لەپشتەوە دواى شکگستەکانیان لە پردێ و سحێلا، هەروەها بۆ گرتنى فیشخابور و
کردنەوەى ڕێگایەک بەناو خاکى سوریادا و پێکەوە بەستنەوەى تورکیا و عێراق لە
دەرەوەى هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەستنەوەى هێڵى بۆرى نەوت و غاز و بازرگانیى
نێوانیان.
پارتى و هەڵبژاردنى فواد مەعسوم
نووسەر
لە چەند بڕگەیەکى نووسینەکەیدا پەنجەى تۆمەت ئاراستەى پارتى دەکات و دەڵێت: ئەگەر
پارتى لە ساڵى (2014)دا لە ململانێى نێوان بەرهەم ساڵح و فواد مەعسومدا بۆ
سەرۆکایەتى کۆمار پشتیوانى مەعسومى نەکردایە (16/ئۆکتۆبەر) ڕووى نەدەدا. هەروەها
دەڵێت: قاسم سولەیمانى دەستێکى لەپشتى پارتى و دەستەکەى ترى لە هەناوى یەکێتیدا
بوو.
هەر
لەبارەى ڕۆڵى پارتى، نووسەر دەڵێت: بێ هیچ بیانوویەکى قەناعەتهێنەر ماوەیەک پێش
وادەى هەڵبژاردن، پارلەمانى کوردستان تەمەنى خۆى درێژ کردەوە. دواتر (16/ئۆکتۆبەر)
ڕوویدا، گومان دەکەیت ڕایەڵەیەک لەنێوان ئەو دوو بابەتە هەبووبێت، ئەوانەى
لەپشتەوە گوشاریان دەکرد هەڵبژاردن لە کوردستان نەکرێت، سەرقاڵى پلانى
داگیرکردنەوەى ئەو بەشەى کوردستان بوون.
نەجمەدین کەریم و مەکگۆرگ
نووسەر
بە ئاشکرا دۆگلاس سیلمانى باڵێوزى ئەوکاتەى ئەمەریکا لە عێراق و بریت مەکگۆرگى
نوێنەرى سەرۆکى ئەمەریکا لە هاوپەیمانى دژى داعش بە یارمەتیدانى ئێران تاوانبار
دەکات و دەڵێت: باڵێوزى ئەمەریکا ڕێگەى بەهاتنى سوپاى پاسداران دا بۆ کۆنترۆڵکردنى
کەرکوک.. لە کۆشکى سپى چەندین کۆمپانیا و بانکى ئێرانى خرانە لیستى ڕەشەوە، کەچى
لە عێراق نمایندەکانى کۆشکى سپى لەپشتى کردنەوەى ئەو دەرگایانەن بەڕووى
کۆمپانیاکانى سوپاى پاسداراندا تاوەکو بێنە عێراق و ڕۆڵ لە ئاوەدانکردنەوەى ناوچە
زیانمەندەکانى شەڕى داعش ببینن.
بەبڕواى
قوربانى، ڕقەبەرایەتى لەگەڵ د.نەجمەدین کەریم پارێزگارى ئەودەمەى کەرکوک هۆکارێکى
دیکەى (16/ئۆکتۆبەر) بووە و لەوبارەیەوە دەڵێت: هێنانەوەى د. نەجمەدین کەریم لە
ئەمەریکاوە بۆ کەرکوک و کردنى بە پارێزگار و ئەندامى مەکتەبى سیاسى لەسەر بڕیارى
مام جەلال، زیانى زۆرى بە پرسى کەرکوک گەیاند، چونکە ئەو بڕیارە نیگەرانیى زۆرى
لەلاى بەشێک لە سەرکردایەتى یەکێتى دروستکرد، بەڵام پشتیوانیى مام و گروپێکى
بەهێزى ناو یەکێتى بۆى، وا کەوتەوە کە نیگەرانیى ناڕازییەکان هیچ کاریگەرییەکى
نەبێت. بەڵام هەڵوێستى ئەو بەرە ناڕازییە بوو بە ڕق و کینە بەرانبەر بە خەڵکى
کەرکوک و کێشەکەى، هەوڵدان بۆ لێدان و لاوازکردنى نەجمەدین کەریم یارمەتیدەر بوو
لە دروستکردنى ئەو زەمینەیەى کەرکوکى بەم ڕۆژە گەیاند.
یەک ڕاستى
قوربانى
دەڵێت: ئەوەى ئێستا لە کەرکوک دەگوزەرێ، دەرخەرى یەک ڕاستییە، بزوتنەوەى سیاسى
کورد، کەرکوکى وەک ئامرازێک بۆ کولانەوەى برین و وروژاندنى هەست و سۆزى کۆمەڵگەى
کوردى پێویستە و هیچى تر. ئیتر نە دڵە و نە قودسى کوردستان.
15/10/2026
ەکانی تری نوسەر
-

چۆن و بۆچى (16/ئۆکتۆبەر) ڕوویدا؟ -

بەغدا و هەولێر: ڕێزگرتن بەو جۆرە لە ئەنفال ناگیرێت
-

بەهاری ئێوە و پایزی ئێمە! -

بزوتنەوەی گۆڕان رۆژمێری مەرگی خۆی دەنوسێتەوە
















Post Comment