پرۆسەی ئاشتی و خوێندنەوە بۆ ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک

پرۆسەی ئاشتی و خوێندنەوە بۆ ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک

جار بینراوە: (297)

ئاوڕدانەوە لە تێکۆشانی یەک سەدەی ڕابردووی گەلی کورد بەرچاوڕوونییەکی باشمان پێدەدات. دوای سازبوونی دەوڵەت-نەتەوە لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و پێکهێنانی دەوڵەتانی تورکیا، عێراق و سووریا لەسەر لاشەی ئیمپراتۆریی عوسمانی، هاوکات لەگەڵ هاتنە سەرکارەی دەوڵەتی نوێ لە ئێران دوای قاجارەکان، دۆخێکی نوێ هاتە ئاراوە. دەوڵەت زیاتر یەکەیەکی ئیداریی بیت، گۆڕا بۆ هێزێکی داپڵۆسێنەر و ناوەندگەرا.

دەوڵەت-نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای بەناوەندکردنی گەلێک و ئاینێک دامەزران؛ لە تورکیا تورک، لە عێراق و سووریا عەرەب، و لە ئێرانیش «ئێرانشاری» یان فارس بووە ناوەند. بەڵگە مێژووییەکان پێمان دەڵێن لە هەنگاوی یەکەمدا ئیرادەی گەلانی ناوچەکە بەبنەما نەگیراوە. لە تورکیا ئەو پێنج کەسەی دەوڵەتیان ساز کرد پێکهاتەیەک بوون لە کورد و چەرکەس، لە ئێرانیش لە سێ کەسە یەکە یەکێکیان کورد و یەکێکی دیکەیان تورک بوو. بە واتایێکی دیکە نەتەوە کراوە بە ئامرازی دەسەڵات. ئەمە دەرخەری ئەوەیە دەوڵەت-نەتەوە لەم هەرێمەدا بە پلانێکی دەرەکیی زلهێزانی بووە تا ئیمپراتۆریی عوسمانی—کە لەمپەر بوو لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتنی ئەورووپا بۆ ڕۆژهەڵات—لەرێگە لابرێت.

لە ڕەوتی ئەم ڕووداوانەدا، کورد بە دوو هۆکار کرا بە قوربانی و لە دەرەوەی پلانەکان هێڵدرایەوە: یەکەم، نەبوونی ئامادەیی لە گۆڕەپانی سیاسیدا وەکو هێزێکی سەردەمیانە و نەبوونی ی هاوبەش؛ دووهەم، هۆکاری ژئێۆئێستراتیژیی جوگرافیاکەی. ئەم دۆخە وای کرد کورد بەردەوام وەکو مۆرەیەک بەکار بهێنرێت. دوای کۆماری کوردستان، لە رێگای پەیمانی سایکس- پیکۆ وە بانگەوازی بۆ جیاوازیی چارەنووسی هەر پارچەیەک لە پارچەکەی دیکە جیاوازە وای کرد هزری کوردیش وەک جوگرافیاکەی پارچەپارچە بێت. پەکەکە تاکە هێز بوو کە لە خەباتی خۆیدا بە بانگەوازی دەوڵەتی سەربەخۆ، هەموو کوردی لە هەر چوارپارچە لە دەوری پرۆژەیەکی هاوبەش کۆکردەوە، وتی «بن دەستە» و بەم جۆرە تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی لە ناوخۆ و دەرەوە دەستپێکرد و یەکەم تیڤیی ئاسمانیی بۆ گەیشتن بە ی هاوبەش سازکرد.

خوێندنەوەی مێژوویی و گۆڕانکارییەکانی سەردەم

بۆ تێگەیشتن لە تێکۆشانی گەلی کورد، گرنگە خوێندنەوەیەکی ڕاست بۆ مێژووی یەک سەدەی رابردوو بکەین. یەکەم ڕاپەڕینی مۆدێرنی کورد هاوکات بوو لەگەڵ سیستەمی دوو جەمسەری و کێبڕکێی بلۆکی سۆسیالیستی و سەرمایەداری، هەروەها هەڵمەتی گەلان بۆ سەربەخۆیی. ئومەیش وای کرد گوی ساز کردنی دەوڵەت و دەستنیشان کردنی سنوورەکان بخریتە بەرنامەی کارەوە و لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا جیهان لەسەر ناوی دەوڵەتەکان بەڕێوە دەچوو. گۆرانکاریە ەکان بە تایبەت دوای١٩٦٨ ساڵی و شۆڕشی گەنجاندا لە فەرانسا زۆر شتی گۆڕی، تەنانەت دنیا بینیەکانیشی گۆڕی . ئێمە لە قۆناغی نیولیبڕالیزمداین کە هەوڵدانی ی بۆ لاوازکردن و لاغەرکردنەوەی دەوڵەتە. چیدی دەوڵەت بەرپرسیاریی پەروەردە و تەندروستی ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان بوونەتە ناوەندی بڕیار و جیهان لەسەر بنەمای قازانج بەڕێوەدەبەن. ئەوان بەرژەوەندی خۆیان لەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی گەلان یان ئایینەکان داناڕێژن، ئەوان ئەو بابەتانە بە ئاسانی دەقەنە قۆربانی بەرژوەندیە ئابووریەکان (وەک چۆن پرسی فەلەستین لە غەززەدا خەرج کرا). سیستەمی لەسەر پڕۆژەی دەوڵەتی یاسا و هاووڵاتیبوون کار دەکات—دەوڵەتێک کە لە سیفەتی نەتەوەیی، مەزهەبی و ئایدۆلۆژی داماڵدرابێت و تەنیا یەکەیەکی کارگێڕی بێت.

ئایا دۆخی دەرفەتی سازکردنی سنووری نوێ دەدات؟ بۆ ئێمەی کورد ئەمە پرسیێکی گرنگە چوون سازکردنی دەوڵەتی کوردی پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بۆیێ ناتوانین بێ لەبەرچاوگرتنی ژیۆپۆلیتیکی کوردستان و پێشکەوتنەکانی بواری زیرەکیی دەستکرد، باس لە سازکردنی دەوڵەتی کوردی بکەین. دەبێت بپرسین: ئایا ئەوانەی بەناو ریفراندۆمیان کرد، بۆچی نەیانتوانی پشتیوانیی بەدەستبهێنن یان بۆچی تا پردێ( ئاڵتوون کۆپری) پاشەکشەیان کرد؟

نموونەی سیاسەتی کلاسیکی کوردی لە کۆماری مەهاباددا ئەنجامەکەی سێدارە دانی رێبەرەکانی بوو مەیدانی چوارچرا لەبەرچاوی بێدەنگیی گەلدا. هاوکات لە سێدارە دانی شێخ سەعید و سەید رەزا بێ ئەوەی دۆزی کورد هەنگاوێ بەرەو پێش بچیت، ئایا دەمانهەوێ دوای سەد ساڵ هەمان سیاسەت بکەین و یەک سەدەی تر لە سفرەوە دەست پێبکەیین؟! ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک دۆخێکی نوێی سیاسەتە بۆ پێشگرتن لە چارەنووسی شۆڕشەکانی ڕابردوو؟

هاوکات کە رێبەر ئاپۆ بە راشکاوی مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی لە سێ خاڵی :

1.یاسای کۆمەڵگەی دیموکراتیک

2.یاسای هاووڵاتیی ئازاد

3.یاسای فراوانکراوی حکومەتی خۆجێی (دیموکراسیی خۆجێی)

دەستنیشان کردووە دەبێ بپرسین ئەم هێرشانە لە سەر چەمکی ئەنتگراسیۆن لە پای چیە؟

کۆمەڵگەی کوردستان لە دۆخی شکستدا بەدوای فریادڕەسێکدا دەگەڕێت کە بارەکەی بخاتە سەر شانی و بیکاتە پاڵەوان. بەداخەوە بزاڤی کورد وای کردووە کۆمەڵگە پێی وابێت چارەسەری هەموو گرفتەکان لای دەوڵەت و حیزبە . ئەم تێڕوانینە کۆمەڵگەی کردووە بە تماشاوانێک شۆڕش نەک دینامیکی پێکهێنانی شۆڕش. ئەوانەی لە ئەنتێگراسیۆن دەترسن، دابەش دەبن بەسەر دوو بەشی دا؛ یەکەم ئەوانەی لە بەرپرسیارتی دەترسن دووهەم ئەوانەی دژبەریەکەیان لە ناوەندە هەوڵگیریەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم گرووپە هەوڵ ئەدەن ئەنتگراسیۆن لە چوار چێوەی شەڕی تایبەت بکەنە چەکێک بۆ لێدانی تەڤگەری ئازادی. بۆ ئەمەیش بە شێوازێکی پۆپۆلیستی و رووکەشانە سەیری بابەتەکە دەکەن و قەولی کوردی سەروو گوێلاکی دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە تەڤگەری ئازادی پرۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی خستۆتە بەر باس و ئەنتێگراسیۆن وەکوو ڕێبازێکە بۆ گەیشتن بەم مۆدێلە دەستنیشان دەکات ئەوان ئەم بەشەی دەسڕنەوە و هێرشەکانتان دەست لێدەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە تەڤگەری ئازادی هەوڵ ئەدات پرسی کورد لە «ئەنتاگۆنیزم» (شەڕ و سڕینەوە)وە بگوێزێتەوە بۆ «ئاگۆنیزم» (دۆخی سیاسی و ڕێزگرتن لە مافی یەکتر). لیرە دەتوانین ئەنتێگراسیۆن لە سێ ڕەهەندی جیاوازەوە سەیر بکەیین و ستراتژیک سەیری بکەین:

1.ناوخۆیی: پێویستە کۆمەڵگەی کوردستان لە ناوخۆدا یەکتر قبووڵ بکەن؛ ناکرێت بە ناوی دەوڵەتی کوردییەوە زاراوە و زمانەکانی دیکە بسڕینەوە (وەک ئەوەی لە باشوور هۆرامی، فەیلی، ئێزدی و شیعییەکان پەراوێز دەخرێن).

2.چوونە ناو ناوەندی بڕیار: دەوڵەت هەمیشە ویستوویەتی کورد لە ناوەندی بڕیار و سیاسەت ژردن دوور بخاتەوە و بەرەو لای چەکدار بوون پاڵی پێوە بنیت. دەستەواژەی سنووروانانی ئازا لە ئەدەبیاتی ئێرانشاری کە بۆ کوردان بە کار دەبردرێ پیشاندەری ئەو سیاسەتەیە؛ بە پێچەوانەوە ئەنتێگراسیۆن هەوڵدانی کوردە بۆ بەشداربوون لە ناوەندی بڕیاردا و سیاسەتی دیموکراتیک.

3.ئاستی هەرێمی: بە پێچەوانەی ئەو شەڕتایبەتەی بەڕوە دەچێت دژی پەژاک هەوڵیداوە لە چوارچێوەی چارەسەری سیاسی پرسی کورد کە ئێران رۆڵی هەبێت پرۆژەی خۆسەریی دیموکراتیکی پێشکەش کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەوە لە گۆڕەپانەکەدا بۆ شەڕیش ئامادە بوونی نیشانداوە بە هەمان شێوازیش ئەو پتانسیلەی دەستنیشان کردووە کە توانای بەشداری لە رێوەبەری و کاری سیاسی هەیە.

پەژاک و تەڤگەری ئازادی پێناسەی تایبەتی خۆی بۆ ئەنتگراسیۆن هەیەو لە چوارچێوەی پیوانی دیموکراتیک و یەکدی قەبووڵ کردندا خۆی دەبینیتەوە کە زۆرتر نزیکە لە پێناسەی ئارێند لیپهارد لە تێوری دیمۆکراسی هاوبەش((consociational Democrasy دەڵێت: «ئەنتێگراسیۆن بە واتای سڕینەوەی جیاوازییەکان نییە، بەڵکو هاوبەشیی گرووپە جیاوازەکانە لە پێکهاتەیەکی سیاسیی هاوبەشدا.»

هاوکات جیگای ئاماژەیە کە ئەنتگراسیۆنی دیموکراتیک تەنیا لە چوارچێوەی رژیم کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێناسە ناکات بە پێچەوانەوە لە سەر ئەوە پێداگری دەکات کە ئێرانی داهاتوو چۆن دەبێ دابڕژیتەوە و لەم بوارەدا گەلی کورد و گەلانی دیکە لە ئێرانی نوێ جۆن جێگا دەگرن و پێگەو مافە سیاسیەکانیان چۆن مسۆگەر دەکەن.

لە بنەڕەتدا ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بە واتای دەستێوەردانی رادیکاڵ دێت لە داڕشتنەوەی ئێرانی داهاتوو لەوانەیە ئەم پرسە بکرێت کە بە کام هێز؟ لێرەیە کە مژاری رێکخستنی جەماوەری کۆمەڵگە دەبیتە بابەتی سەرەکە. لەکۆتاییدا، ئەوەی دژبەرانی ئەنتێگراسیۆنی هەراسان کردووە، گۆڕانی تێکۆشانی کلاسیکە بۆ مۆدێرن؛ چونکە ئێستا خودی کۆمەڵگە کەوتۆتە چەقی تێکۆشان و چەمکی پەراوێز نەمێنێت. چەندە کۆمەڵگە ئاکتیڤتر بێت، دەستڕاگەیشتنی بە مافەکانی و ناوەندی بڕیار زیاتر دەبێت و مانەوەشی مسۆگەرتر دەبێت.


👤
Live: 154 Today: 1,325 📊 Click Here