پارێزگاری سلێمانی داوا لە ئێران دەکات بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێم رابگرێت

پارێزگاری سلێمانی داوا لە ئێران دەکات بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێم رابگرێت

جار بینراوە: (909)

-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانی داوای لە کۆنسوڵی نوێی ئێران کرد کە هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر
هەرێمی کوردستان رابگیرێن و جەختیشیکردەوە لەسەر بێلایەنی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی داوای کرد کە هێرش و بۆردومانە
سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، رابگیرێن
و دۆخە نائاساییەکانی ماوەی جەنگ ئاسایی بکرێنەوە
.

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە
کردەوە کە هەرێمی کوردستان سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو دەکات و نابێت بکرێتە بەشێک لە
جەمسەری شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان
.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی
پتەوکردنی یە ئابووری، بازرگانی و کلتورییەکانی نێوان هەردوولا کرا و سەرنج
خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕەکان.

👤
Live: 15 Today: 41 📊 Click Here