وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: فه‌رمانی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی 682 ئه‌فسه‌ر ده‌رچوو

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: فه‌رمانی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی 682 ئه‌فسه‌ر ده‌رچوو

جار بینراوە: (60)


وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا:

*ئهمڕۆ 2ی تهمموزی 2026 پاڵپشت به فهرمانی ههرێمی ژماره (142) له رێكهوتی 28ی حوزهیرانی 2026، و لهسهر فهرمانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران، فهرمانی فهرمی بۆ پلهبهرزكردنهوهی ئهفسهرانی خشتهی مانگی كانوونی دووهمی ساڵی 2025 دهرچوو.

*ئهم فهرمانه تایبهته به پله بهرزكردنهوهی (682) ئهفسهر لهسهر میلاكی وهزارهتی ناوخۆ / بهڕێوهبهرایهتی گشتیی هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ، كه به زنجیرهی (1) بهناوی (عهقید عومهر فاروق عهبدولعهزیز محهمهد) دهستپێدهكات و به زنجیرهی (682) بهناوی (ملازم عومهر عارف عهلی) كۆتایی دێت.

*پله بهرزكردنهوهی ئهم ئهفسهرانه بۆ پلهی نوێی شایستهی خۆیان، پاڵپشت به ماددهی (10) له یاسای ڕاژه و خانهنشینی هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژماره (18)ی ساڵی 2011ی بهركار له ههرێمی كوردستان جێبهجێ كراوه، و گوزارشت له ڕێكهوتی شایستهبوونیان دهكات له 2025/1/9ـهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 64 Today: 1,847 📊 Click Here