نرخی نەوت بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ
هەینی، 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی مەترسییەکانی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئێران
بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کرد.
نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و 25سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە 116 دۆلار، کە بەمەش بەرزترین ئاستی نرخەکەی لە
مانگی نیسانی رابردووەوە تا ئێستا تۆمارکرد، هاوکات نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش نزیکەی یەک دۆلار بەرز بووەوە و لە نزیک 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕی وزە، نرخی زێڕ لە بازاڕە یەکاندا بە رێژەی %0.4 دابەزی
و نرخەکەی سەقامگیر بوو لەسەر چوار هەزار و شەش دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
دابەزینی
نرخی زێڕ لە جیهاندا راستەوخۆ کاردانەوەی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دروست
کرد، نرخی فرۆشتنی زێڕی عەیار 21 بۆ 957هەزار دینار و عەیار 18 بۆ 821هەزار دینار دابەزی.















Post Comment