ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار زیادیكردووه‌

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار زیادیكردووه‌

جار بینراوە: (684)

-

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 19 ملیار دینارە و بەراورد بە ههفتهی رابردوو زیاتر له 5 ملیار دینار زیادیكردووه.

ئەمڕۆ هەینی 27ی شوباتی 2026، ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 21ی 2 تا 27ی 2ی 2026 بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت داهاتەکە زیاتر لە 19 ملیار و 70 ملیۆن و 833 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 18 ملیارو 108 ملیۆن و 194 هەزار دیناری واتە 95%ی نەختینەیە، هەروەها 962 ملیۆن و 638 هەزار دیناری واتە 5%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفره.

بەپێی ماڵپهڕهكه بێت، داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی بەراورد بە ههفتهی رابردوو، زیاتر له 5 ملیار دینار و بهڕێژهی زیاتر له 39.85% زیادی كردووه.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 686 📊 Click Here