لە پێنجوێن بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان جێبەجێ دەکرێت

لە پێنجوێن بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان جێبەجێ دەکرێت

جار بینراوە: (75)

-

لە پێنجوێن، بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان لە جێبەجێکردندایە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێنیش دەڵێت، “50 گوند رێگای قیرتاویان بۆدەچێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، ئەمیر سۆفی جەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن رایگەیاندووە، لە سنووری پێنجوێن، بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان لە جێبەجێکردندایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا زیاتر لە 50 گوند رێگای قیریان بۆ دەچێت، کە ئەمەش دەستکەوتێکە لە ماوەی ساڵی قەیرانی دارایی لە ناوچەکەدا وێنەی نەبووە.
 
ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ دەکرێن بریتین لە؛
 
١- رێگای خونیانە – دەڵاڕۆ
٢- رێگای وێنە
٣- رێگای سیامێوە
٤- رێگای گوڵانەکان
٥- نۆژەنکردنەوەی رێگای پێنجوێن – گەرمک – سەیرانبەن
٦- نۆژەنکردنەوەی رێگای پێنجوێن – کەوڵۆس
٧- دروستکردنی پردی پەڕینەوەی سەیرانگای گۆڵێ

بابەتى تر


👤
Live: 70 Today: 2,032 📊 Click Here