لەبارەی دابەشکردنی مووچەی توێژێک روونکردنەوە دەدرێت

- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، لەبارەی پێنەدانی مووچە بە مامۆستایانی گرێبەست کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بەی راگەیاند، “بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە داین، بەڵام ئەوانیش زانیارییان نییە، چونکە چاوەڕێی هەردوو دەسەڵات دەکەن کە پارە بخاتە گەنجینەی دارایی و گشتی”.
ئاماژەی بەوەکرد، “پرسیار لە وەزارەتی دارایش بکەین نازانێت و زانیاریی لەسەر داهات نییە و ئەگەر هەشی بێت ناتوانێت بڵاویبکاتەوە، هەرچەندە وتویانە لەم چەند رۆژەدا کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەین، بەڵام دڵنیانین”.
کارۆخ عەبدوڵڵا وتی، “هۆکاری پێنەدانی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ کورتی لە داهاتی ناوخۆ دەگێڕنەوە، بەڵام ئێمە باوەڕمان بەوە نییە، چونکە داهاتی ناوخۆی دوو رۆژی هەرێم بەشی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکات”.
وتیشی، “لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەمان کردووە، بەڵام پێی راگەیاندین کە ئەو بابەتە ی بە هەرێمەوە هەیە”.














Post Comment