عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی: پێگه‌ی من له‌لای خوایه نه‌ك لای ناحه‌زانم

–
د. عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فییه له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و چات و نامه ده‌نگییانه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڵاوبوونه‌ته‌وه له دان و كاره‌كه‌ی دوورخرابێته‌وه، ده‌شڵێت: “پێگه‌ی من له‌لای خوایه نه‌ك لای ناحه‌زانم”.
هه‌ژماری فه‌رمی د. عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فی له كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی ناوبراوی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ده‌نگۆكانی دوورخستنه‌وه‌م سه‌رله‌به‌ری درۆن وه ته‌نها بازرگانییه به ترێندهكانهوهو زیادكردنی ئه‌كتیڤه.
*سوپاسی هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه ده‌كه‌م كه خۆراگر بون و نه‌كه‌وتنه دوای فیتنه‌گێڕان و زیاتریش ئه‌وانه‌ی دوعای خێر‌و قسه‌ی خێریان كرد.
*دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بانگه‌وازیمان به پشتیوانی خوا.
*پێگه‌ی من له‌لای خوایه نه‌ك لای ناحه‌زانم.
*یه‌قینم هه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌قمان ده‌سه‌نێته‌وه.












Post Comment