سێبەری شەڕ و داهاتووی ئێران

سێبەری شەڕ و داهاتووی ئێران

جار بینراوە: (164)

ماوەی یەک ساڵە ئێران لە دۆخی شەڕ و دانووستاندایە .ترامپ هەرەشە دەکات کە بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئامریکا هێرش دەکاتە
سەر ئێران. هاوکات سنتکام چەندین ناوەندی لە ئێران وەکوو ئامانجی لێدان خستووەتە
بەردەست ترامپ.

چیای
کۆلەنگ کە دەکەوێتە نزیکی گەورەشاری ئیسفەهان لە سەرەتای هێرشەکانی ئامریکاوە
وەکوو ناوەندی چالاکی هەستەیی ئێران لە سەر مێزی فەرماندەهی سنتکامدا بووە بۆ
لێدان. پيشتریش چەندین جار بە ئامانجی پێشیگرتن لە چالاکیە ئەتۆمیەکان هيرش
کراوەتە سەر ناوەندگەلی ئەتۆمی وەکوو (فۆردۆ) و (نەتەنز)

ئەوەی
چیای کۆلەنگی وەکوو ئامانجی ئەم هێرشانە بەرجستە کردووە ئەگەرەکانی چالاک بوونی
ئەم ناوەندەیە لە بواری تاقی کردنەوەی چەکە ئەتۆمیەکان.

ئامریکا
بە راشکاویی ئەوەی راگەیاندووە کە بە هیچ شێوازي دەرفەت نادەن رژیمی ئێران وەکوە
رژیمێکی تێرۆریست دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

چیای
کۆلەنگ لە ناوەندی ئێران و لە پارێزگای ئێسفەهان و پەیوەستە بە ناوەندی ئەتۆمی
نەتەنزەوە. پيشتریش بە هۆکاری دۆخی جۆگرافیایی و پێکهاتەی ئەم چیایە کە لە بەردی
گرانیتی رەقە گریمانەی ئەوە دەکرێت زۆربەی پرۆژە هەستەییەکانی ئێران لەم ناوەندە
جێگیر کرابن. سنتکام پێی وایە تا قووڵایی سەد مەتر بن ئەرز تۆنێل لێدرابێت و چیای
کۆلەنگ کرابێت بە ناوەندیێکی بەهێزی تاقیگەێک بۆ ساز کردنی چەکی ئەتۆمی .

ناوەندی
فەرماندەهی سنتکام لەو باوەڕەدایە کە ئەگەر هێرشبکەنە سەر ئەو ناوەندانە، بە هۆیی قووڵایی ناوەندەکان و سەختی بەردی چیاکە
لەوانەیە وەکوە پیویست نەتوانن پرۆژەی ئەتۆمی ئێران تێکبدەن، بەڵام توانای ئەوەیان
هەیە تۆنێلەکانی تێک بشکێنن و لە بەردەوام کردنی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران
ئاستەنگی ساز بکەن.

مەترسی
روودانی دۆخێک نموونەی چۆڕنۆبیل بە هۆی تەقینەوەی ناوەنديکی ئەتۆمی و بڵاو
بوونەوەی تیشکی(ARS) س زیانێکی جدی لە ژینگەی ئەو هەرێمە کەوت و تا
بە ئەمڕۆیش دوای تێپەڕ بوونی چەندین ساڵ کاریگەریەکانی بەردەوام دەکەن. ئێستایش
جێگای پرسە ئایا هێرش بۆ سەر چیای کۆلەنگ و بە ئامانج کردنی ئەم ناوەندە بە بۆمبی
«دایکی بۆمبەکان» جارێکی دیکە رووبەڕووی کارەساتێکئ ژینگەیی و مرۆیی بەو رەنگە
نابینەوە؟!!

ددان
تیژکردنەوەی بەرێوەبەری ئێران لە بەرانبەر ئامریکا و ئیسرائیل رۆژ دوای رۆژ تووژتر
دەبێتەوە. هەرچەند لە لایەن پاکستان و تورکیا لە دۆحەی قەتەر هەوڵدانێک بۆ دەستپێکردنەوەی
دانووستانەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە بەڵام ئەنجاميکی وەها بەدی ناکرێت. زۆرێک
پێیان وایە نتانیاهۆ ئەم شەڕە زۆرتر پەرە پێدەدات و ئیستاش دوای هەڵبژاردنەکانی
ئیسرائیل بژارەی شەڕ زۆرتر جێگای مشت و مڕە و جارێکی دیکە کەوتووەتە سەر مێز.
هاوکات وەکوو راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە مۆجتەبا خامنەیی لەگەڵ
فەرماندەهی سپای پاستاران کۆبوونەتەوە و هەموو ئاماژەکان باس لە روودانی شەڕێکی
قۆرس لە مانگی تەشرینی یەکەم(نوامبرى) دەکەن.

پەیمانی
(مەکە) لە نيوان تورکیا -عەرەبستان-پاکستان بەردەوامی پەیمانی ئيبراهیمیە و
هەڵمەتێکە بۆ بەشداری تورکیا و پاکستان لەو پەیمانە بە شێوازێکی ناراستەوخۆ،
ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ نارەزایەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە و دەرفەت بەوە نادات
راستەوخۆ بەشداری سیاسەتەکانی ئیسرائیل ببن. پێش کەوتنی پەیمانی مەکە بە واتای
ئەوەیە کە هێژموونی ئیسرائیلیان قەبووڵ کردووە. چەندە تورکیا خۆی بە نزیکی ئێران
دەزانێت بەڵام لە پراکتیکدا ئەوەی روو دەدات ئامادەکارییە بۆ گەڕێکئ دیکەی شەڕ دژی
ئێران.

دۆخی
نە شەڕ و نە ئاشتی تەنیا لە بواری لەشکەری و سیاسیەوە کاریگەری خراپی لە سەر ئیران
درووست نەکردووە.

داڕمانی
دۆخی ئابووری ئیران و دابینکردنی خەرجیێکی زۆر بۆ شەڕ راستەوخۆ لە سەر هەڵاواسانی
ئابووری و هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئابووری و لە کار کەوتنی پیشەسازی ئێران کاریگەری
هەبووە. ئیستا بەشێکی زۆر لەو کارگە و کارخانانە راوەستاون و ئاستی بێکاری لە
ئێران رووی لە هەڵکشان کردووە.

ئەم
دۆخە ئابووریە بەوە رانەوەستاوە و لە سەر دۆخی کۆمەڵایەتی کاریگەری ساز کردووە
زۆرێک لەو گەنجانەی کە پێویست بوو خاوەنی کاری خۆیان بن و سەربەخۆیی ئابووریان
هەبوایێ و لە ماڵبات جیا بونایێتەوە بە هۆی نالەباری دۆخی ئابووری لە تەمەنی زیاتر
لە چل ساڵ هەنووکە بژیوی رۆژانەی خۆیان لە باوکیان وەر دەگرن. دۆخێکی وا لە سەر
باری دەروونی گەنجان(جەوانان)ی ئێران کاریگەری ئێجگاری خراپی ساز کردووە و ئاماری رێژەی بێ هیوایی و خەمۆکی کۆمەڵگەی ئێران
رۆژ دوای رۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

بە
پێ ئاماری فەرمی وەزارەتی کاری ئێران رێژەی بێکاری لە ئێران 9.1 بەراورد کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندە
سەربەخۆکانی لێکۆڵینەوە ئەم ئامارە پەسەند ناکەن و پێیان وایە ريژەی بيکاری لەوە
زۆرترە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئۆپێن داتای ئێران (iran open data) ريژەی بيکاری
٣٢٪ دیاری دەکات ئەمە لە کاتێکدایە کە خوێندکاران و ئەوانەی کە چیدی بە دوای کاردا
ناگەڕن لە خۆی ناگرێت.

کاتێک
گەنجێک لەو پەڕی بێ هیوایی و لە تەمەنی چل ساڵیدا ناتوانێت بژیوی رۆژانەی دەست
بخات و ئەڵێت« چیدی شەرم دەکەم بچمە سەر سفرەی باوکم» دۆخی خراپی بێکاری نیشان
دەدات.

هاوکات بە پێ
ناوەندی ئاماری بانکی ناوەندی ئێران رێژەی هەڵاواسانی ئابووری لە بەهاری ٢٠٢٦ دا
گەیشتووەتە ٥٠.٦٪ هەر وەها هێڵی هەژاری لە ساڵی ٢٠٢٥ نزیکی ٣ ملیون ٢٠٠ هەزار تمەن
بووە کە لە ساڵی ٢٠٢٦ گەیشتووەتە٦ ملیون و ٧٠٠ هەزار تمەن.

بەم
جۆرە بە پێ لێکۆڵینەوەی رۆژنامەی کەیهانی لەندەن لە ساڵەکانی ٢٠١٨بۆ٢٠٢٥ تەنیا ٣
ملیون کەس لە ژێر هێڵی هەژاری بوون بەڵام ئێستا ئەم ئامارە گەیشتووەتە٢٤ ملیون
نەفەر یانی کەمتر لە یەک ساڵ نزیک بە دوو قات زیادی کردووە.

دۆخی
نە شەڕ و نە ئاشتی چەندە دريژە دەکێشێت دیار نیە. بەڵام ئەوەی لە بەر چاو بەدی
دەگرێت داڕمانی رۆژانەی ئەو دۆخە ئابووری و کۆمەڵایەتیەیە کە هەموو کۆمەڵگای
هەراسان کردووە و ئەگەری هەر جۆرە تەقینەوەیێکی لێدەکرێت.

01/11/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 170 Today: 1,451 📊 Click Here