رێكخراوی CPT: سوپای توركیا (139) بنكه‌ و باره‌گای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێم هه‌یه‌

رێكخراوی CPT: سوپای توركیا (139) بنكه‌ و باره‌گای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێم هه‌یه‌

جار بینراوە: (31)


تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئهمریكی رایگهیاند كه سوپای توركیا (139) بنكه و بارهگای سهربازی لهناو خاكی ههرێمی كوردستان ههیه.

كامهران عوسمان له رێكخراوی Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan ی ئهمریكی ئهم گرته ییهی بڵاوكردهوه ونووسیویهتی: “داگیركاری له چاوی كامێرای سهربازانی توركیاوه!”.

كامهران عوسمان دهڵێت: “ئهم یهی خوارهوه، لهلایهن سهربازێكی سوپای توركیا لهناو قوڵایی خاكی ههرێمی كوردستاندا تۆماركراوه. له كهدا، ئهو ڕێگا سهربازییه نوێیهی سوپای توركیا دهردهكهوێت، كه له ماوهی پڕۆسهی ئاشتیدا بهقوڵایی (9) كیلۆمهتر له گهلی پساغا له زاخۆ دروستكراوه”.

راشیگهیاندووه كه “سوپای توركیا (139) بنكه و بارهگای سهربازی لهناو خاكی ههرێمی كوردستاندا ههیه. لهماوهی پڕۆسهی ئاشتیدا تهواوی ئهو بنكه و بارهگایانه، به تۆڕێكی ڕێگاوبانی سهربازییهوه بهیهكهوه بهستراونهتهوه. بۆ دروستكردنی ئهو ڕێگا سهربازییانه، دهیان ههزار دار بڕاونهتهوه و شاخ و چیا و زناری كوردستانیش تهقێندراونهتهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 113 Today: 1,447 📊 Click Here