د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: کاتی ئەوەیە بە لێبوردەیی و بەخشین ئارامی بۆ نیشتمان بگێڕینەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: کاتی ئەوەیە بە لێبوردەیی و بەخشین ئارامی بۆ نیشتمان بگێڕینەوە

جار بینراوە: (43)

- بابان عومەر

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا داوا دەکات کێشە و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان بە هانابردن بۆ دەرەوە چارەسەر نەکرێن و رایدەگەیەنێت: “دەخوازم بۆ تەنها جارێکیش بێت بە دەم هاواری یەکترەوە بچین، نەک داد و پەنا و هاوار بۆ غەیری خۆمان بەرین”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کاتی ئەوە هاتووە لە رێگەی لێبوردەیی و بەخشینەوە، متمانە وەک هێلانەیەکی نوێ بۆ ئارامیی خەڵک، خاک و نیشتمان دروستبکرێتەوە، نەک ئەوەی لە سایەی بەدگومانی، ساختەکاری، غەدر، غوبن، غرور، لەرزین و ترازاندا ماوەتەوە خاپوور بکرێت.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، نهێنی و گەرەنتیی بوون، مانەوە، گەشەکردن و بەردەوامبوون لە یەکبووندایە، بەڵام روونیکردووەتەوە ئەم یەکبوونەش بەدی نایەت هەتاوەکو هەر برینێک لە دڵدا بێت ساڕێژ نەکرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دێڕە شیعرێک جەختی لە گرنگیی یەکگرتوویی و برایەتی کردووەتەوە و دەڵێت:

“برابن، غایەتان یەک بێ، برایی غایەیەکبوونە
ئەوەی کۆمەک بە فیکرت بێ، لەهەرلا بێ؛ براتانە”.


👤
Live: 27 Today: 1,529 📊 Click Here