دژه‌تیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندران

–
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: “به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ته‌ممووزی 2026، له كاتژمێر 9:32 تا 9:45ی پێشنیوه‌ڕۆ، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراویان له ئاسمانی هه‌ولێر تێك‌شكاند و خسته خواره‌وه كه له ڕۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێره‌وه ئاراسته كرابوون.
دژه‌تیرۆری كوردستان راشیگه‌یاندووه كه خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وته‌وه.













Post Comment