دانەغاز: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجەکانمان بۆ 74 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە

دانەغاز: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجەکانمان بۆ 74 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە

جار بینراوە: (850)

-

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا
قازانجەکانیان بۆ
74 ملیۆن
دۆلار بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە
70 هەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا
.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 ئایاری 2026، کۆمپانیای
دانەغاز ی دارایی چارەکی یەکەمی ساڵی
2026 بڵاوکردەوە، بەپێی ەکە، قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی ٪72 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 74 ملیۆن دۆلار، لە رووی بەرهەمهێنانیشەوە، کۆمپانیاکە
سەرکەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی ئاستی
700 ملیۆن
پێ سێجا غاز لە رۆژێکدا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوتی گەیاندووەتە
70 هەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا
.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی مانگی شوبات و مانگی ئازاردا،
بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانیان راگرتووە،
بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە و ئێستا بەردەوامن
لە دابینکردنی غاز بۆ کڕیارەکانیان
.

باسی لەوەشکرد، پڕۆژەی گەشەپێدانی کێڵگەی چەمچەماڵ بەردەوامە
کە بڕی
160 ملیۆن
دۆلاری وەک وەبەرهێنان بۆ تەرخانکراوە
.

روونیشیکردەوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا چەندین رێککەوتنی فرۆشتنی
غاز واژۆ کراون، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا رۆژانە
142 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ کەرتی پیشەسازی دابین بکات.

👤
Live: 44 Today: 200 📊 Click Here