دادگای سلێمانی: کڕینی خانووبەرە لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە هیچ بەربەستێکی یاسایی لەسەر نییە

دادگای سلێمانی: کڕینی خانووبەرە لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە هیچ بەربەستێکی یاسایی لەسەر نییە

جار بینراوە: (56)

-


سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی
ناوچەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڕیارێکی دادگای کارگێڕیی سلێمانی
بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە، دەستوور و یاساکان گەرەنتی مافی خاوەندارێتیی
خانووبەرە بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەکەن بەبێ جیاکاری
.

بەپێی روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کە لە ڕێکەوتی
2026/10/21 دەرچووە، بڕیاری ژمارە (57/ک/2026)ـی دادگای کارگێڕیی سلێمانی کە لە راگەیاندنەکاندا لێکدانەوەی جیاوازی بۆ
کراوە، تەنها هەڵوەشاندنەوەی فەرمانێکی کارگێڕییە لە رووی تایبەتمەندێتییەوە و
تاوەکو ئێستا پلەی بنەبڕیی وەرنەگرتووە، بەوەش ناکرێت گشتاندن بۆ ئەو حاڵەتە
تایبەتە بڕیار لێدراوە بکرێت
.

ئاماژەی بەوەش داوە، بابەتی
خاوەندارێتیی خانووبەرە لە شاری سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق لەلایەن
دەستوور و یاسای تۆمارکردنی خانووبەرەوە رێکخراوە، و هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە رێگربێت
لەوەی هاووڵاتیانی ناوچەکانی تری عێراق ببنە خاوەنی شوقە و خانووبەرە، چونکە بەپێی
دەستوور هەمووان لە ماف و ئەرکدا یەکسانن
.

بابەتى تر


👤
Live: 41 Today: 1,639 📊 Click Here