بەو دۆخە، نەک تەنها ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم؛ کێ لە خەمی مانەوەی خودی هەرێمی کوردستاندایە؟

بەو دۆخە، نەک تەنها ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم؛ کێ لە خەمی مانەوەی خودی هەرێمی کوردستاندایە؟

جار بینراوە: (16)

لە ماوەکانی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای هەندێک ڕووداو لە خانەقین و کەرکووک، پرسی پاراستنی پێکهاتەی کورد، جێبەجێکردنی دەستوور، ڕێگرتن لە گۆڕینی دیمۆگرافی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور، جارێکی تر بووەتە بابەتی گفتوگۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی،بەداخەوە ئەم پرسانە بوونەتە بابەتی لاوەکی و خەمی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەموو شتێک بووەتە دابینکردن و زامنکردنی موچە و بودجە لە بەغداد،راستەموچە و بودجە گرنگن، بەڵام ئەگەر هەموو خەمی سیاسیی هەرێم لەو سنوورەدا کۆبکرێتەوە، پرسی چارەنووس و ئاسایشی نەتەوەیی لەدەست دەدەین.

لە کاتێکدا کە هاوکێشەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە خێرایی دەگۆڕێت، کوردستان پێویستی بە خوێندنەوەیەکی نوێ و ستراتیژییەکی واقیعی هەیە. ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە و گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، دەبێت بۆ هەموومان وانە بن کە کورد ناتوانێت بە ستراتیژییە کۆنەکان بەردەوام بێت.

بۆ هەرێمی ش دۆخەکە هەستیارە:

• کەمبوونەوەوتەواوبونی پشتیوانیی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە؛

• کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم دوای ۲٠۲٦/۹/۳٠.

• مەترسیی پێکدادانی هێزە چەکدارەکان وحكومەتی عێراق.

• بەهێزبوونی بەغدا و لاوازبوونی هەرێم و دامەزراوەکانی؛

• و بەردەوام خراپتر بوونی دۆخی ناوچە یەکانی دەرەوەی هەرێم.

لەگەڵ ئەمانەدا، هەرێمی دوو زۆن، دوو بازگە و دوو ئاراستەی سیاسی، دابران ودوركەوتنەوەی لایەنە سیاسیەكان ،نەمانی دامەزراوەی یاسایەكان ، ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ڕووبەڕووی ئەم مەترسییانە ببێتەوە.

کوردستان کاتێک لاواز دەبێت کە دامەزراوەکانی لاواز بن، هێزەکانی دابەش بن و بڕیارە نیشتیمانییەکان لە ژێر بەرژەوەندییە حزبییەکاندا بن.

ئەمە تەنها کێشەی حکومەتێک یان حیزبێک نییە؛ کێشەی چارەنووسی کوردستانە،بۆیە گەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت و پرسی ناوچە یەکانی دەرەوەی هەرێم، یەکگرتوویی دامەزراوەکان، لەگەڵ بەغدا و جێگای کورد لە هاوکێشەی نوێی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بە جددی نەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەوا مەترسییەکە تەنها لەدەستدانی خانەقین و کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم نییە،بەڵكو خودی هەرێمی ش مەترسی گەورەی لەسەر دروست دەبێت.

لە کۆتاییدا، پرسیارەکە ئەوە نییە:

کێ دەسەڵات دەبات؟

بەڵکو:

کێ خەمی مانەوە و داهاتووی کوردستان دەخوات؟

بابەتى تر

👤
Live: 172 Today: 1,023 📊 Click Here