بیرۆکەی ژاپۆن و دروستکراوی ئۆکرانیا دژە درۆنەکە خرایە بواری جەنگەوە
درۆنی دژە درۆن، بیرۆکە و دیزاینی ژاپۆن کە نرخەکەی 3 هەزار دۆلارە دەچێتە ناو شەڕی درۆنی ئۆکرانیا.
بەپێی UNITED24 Media کۆمپانیای تەکنۆلۆژیایی تێرادرۆنی ژاپۆنی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ، رۆژی 31ی ئازاردا بە رەسمی لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەرگری ئۆکرانیا، بە ئامانجی فراوانکردن، بەرهەمهێنانی دژە درۆنی هێنایە بواری جەنگەوە.
کۆمپانیاکە لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە هاتۆتە ناو کەرتی تەکنەلۆژیای بەرگری ئۆکرانیا، بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی چەکی دژە درۆن.
لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە تۆرو تۆکوشیگێ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێرا درۆن و ماکسیم کلیمێنکۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمیزنگ درۆن و نوێنەرانی براڤێلی کلاستەری تەکنەلۆژیای بەرگری ئۆکرانیا بەشداربوون.
هاوبەشییەکە لەسەر فراوانکردنی بەرهەمهێنانی ئامێرێکی ڕێگری کەمتێچوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی درۆنی هێرشبەری جۆری شاهید-ی ئیرانی داڕێژراون کە روسیا ماوەیەکی زۆرە لە شەڕەکانی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنێت.
پێشبینی دەکرێت بۆ ئێستا بەرهەمهێنان و دروستکردنی تەواوی و گەشەپێدان هەر لە ئۆکرانیا بمێنێتەوە، لەگەڵ فراوانبوونی نێودەوڵەتی دەشێت ببێتە چەکێکی بەهێز .
ئەم تەکنۆلۆژیا دژە درۆنە بە خێرایی 300 کم/ سەعاتێک لە مەودای نزیکەی 32 کم کاردەکات و بۆ ماوەی نزیکەی 15 دەقیقە لە ئاسماندا دەمێننەوە.
ئۆکرانیا لەماوەی چەند مانگی رابردوودا توانیویەتی بەم تەکنۆلۆژیا، ژاپۆن-ئۆکرانییە، تەواوی ئاسمانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە درۆنی رووسی بپارێزێت.















Post Comment