بۆ یەكەمجار بێجگە لە دەم پارتی؛ نوێنەری پێنج پارتی دیکەی توركیا سەردانی ئیمراڵی دەکەن

_
بڕیارە بۆ یەكەمجار بێجگە لە دەم پارتی؛ نوێنەری پێنج پارتی دیکەی توركیا سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان كۆببنەوە.
پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند: جگە لە وەفدی ئیمراڵی، نوێنەری ژمارەیەك پارتی توركیا لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی كۆدەبنەوە.
بڕیارە لەگەڵ وەفدی دەم پارتی، هەر یەكە لە نوێنەری پارتی هەرێمە دیموكراتەكان (دەبەپە)، پارتی سۆسیالیست، پارتی شۆشگێڕ، پارتی بونیاتنانەوەی سۆسیالیست و پارتی چەپی سەوز لەگەڵ ئۆجەلان كۆببنەوە.
وەزیر جۆشكون، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی دەم پارتی، رایگەیاندووە لە كۆبوونەوە لەگەڵ “ئۆجەلان تاوتوێی پلان بۆ بەرفراوانكردنی پرۆسەی ئاشتیی لە توركیا دەكرێت و هاوكات یەكێك لەو پرسە گرنگانە كە بە ئەگەری زۆر قسەی لەسەر بكرێت پرسی خۆسەریی لباكور و رۆژهەڵاتی سووریایە.”















Post Comment