باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند

–
دوای هێرشه درۆنییه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشدارییه‌كی ئه‌منی نوێی بڵاوكرده‌وه و داوای له هاوڵاتییه‌كانی كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
*پێویسته گه‌شتیاران پێش چوون بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی (هه‌ولێر، به‌غدا، به‌سرا و سلێمانی) له دۆخی گه‌شته‌كانیان دڵنیاببنه‌وه.
*توانای حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاری بۆ هاوڵاتییانی له ناو خاكی عێراقدا سنورداره.
*سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ڕۆشتنی ناچاری بۆ هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام باڵیۆزخانه له به‌غدا و كونسوڵخانه له هه‌ولێر به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان و هاوڵاتییان ده‌توانن بۆ كاره زه‌رورییه‌كان له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك درۆنه‌وه هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌گوێره‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان؛له نێوان كاتژمێر 8:53 بۆ 9:20 خوله‌كی شه‌و، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه هه‌شت درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانی هه‌ولێر تێكبشكێنن و بخه‌نه خواره‌وه، كه هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.













Post Comment