ئەمڕۆ 11 گەنجی دیکەی دەڤەری راپەڕین لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ 11 گەنجی دیکەی دەڤەری راپەڕین لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (507)

-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 11 گەنجی دیکەی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنەوە خاکی هەرێمی کوردستان و بە کەسوکاریان شاد کرانەوە.

پرۆسەی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە دوای ئەوە هات، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی یەکانی دەرەوەی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێکاری بەپەلە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی سەرجەم ئەو گەنجانەی راپەڕین کە لە ماوەی رابردوودا هەواڵی بێسەروشوێنبوونیان بڵاوبووەوە.

پێشتر و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، 33 گەنج لە لیبیا دۆزرانەوە و گەڕێندرانەوە، هاوکات بەدواداچوونی ورد بۆ چارەنووسی 14 گەنجی دیکە دەستی پێکرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا سێ کەسیان گەڕێندرانەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش 11 گەنجەکەی دیکە گەیشتنەوە هەرێم.

لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانە، لەلایەن عەلی سەعید، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری و کارمەندانی ناوەند پێشوازییان لێکرا، دوای پشکنین و چارەسەری پێویست لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ سەرجەمیان رادەستی خانەوادەکانیان کردەوە، هەروەها هەوڵەکانیش بۆ سۆراخ و دۆزینەوەی 10 گەنجی دیکەی دەڤەرەکە بەردەوامە.

بابەتى تر


👤
Live: 95 Today: 1,929 📊 Click Here