ئه‌ندامانی‌ دادگای‌ ته‌میزی‌ هه‌رێم ده‌وام ناكه‌ن و كاری‌ هاوڵاتیان په‌كی‌ كه‌وتووه‌

ئه‌ندامانی‌ دادگای‌ ته‌میزی‌ هه‌رێم ده‌وام ناكه‌ن و كاری‌ هاوڵاتیان په‌كی‌ كه‌وتووه‌

جار بینراوە: (36)


ئهندامانی دادگای تهمیزی ههرێمی كوردستان دهوام ناكهن و بهوهۆیهوه كاروباری هاوڵاتیان پهكی كهوتووه.

بهگوێرهی ئهو زانیارییانهی له سهرچاوهیهكی ئاگادارهوه دهست كهوتوون، ماوهی 25 رۆژه دادوهرهكانی ئهندامی دادگای تهمیزی ههرێمی كوردستان دهوامیان نهكردووه.
بههۆی دهوام نهكردنی دادوهرهكانیشهوه لهو ماوهیهدا هیچ دهعوایهك لهلایهن دادگای تهمیزهوه وهڵام نهدراوهتهوه و كاری هاوڵاتیان وهستاوه.
دادگای تهمییز باڵاترین دهزگای دادوهرییه له ههرێم، گوێ له تانهدانهكان دهگرێت دژی ئهو بڕیارانهی كه لهلایهن دادگاكانی تێههڵچوونهوه له شارهكان دهردهچن و دوو دهستهی سزایی ههیه.
دهستهی سزایی یهك لهلایهن دادوهر محهمهد مستهفا مهحمود سهرۆكایهتی دهكرێت كه سهر به پارتی دیموكراتی كوردستانه و ئهندامهكانی بریتین له دادوهران (هاشم عهبدولحامید حهمه سهعید، مهسعود خزر، مهحمود غازی تایه و تاهیر عهلی حهسهن).

دهستهی سزایی دوو لهلایهن دادوهر شوان محێدین عهلی كه سهر به یهكێتییی نیشتمانیی كوردستانه سهرۆكایهتی دهكرێت و ئهندامهكانی بریتین له دادوهران (مسعود خزر مهحمود، دارا محهمهد ئیبراهیم، جاسم محهمهد مستهفا و تاهیر عهلی حهسهن).

بابەتى تر

👤
Live: 105 Today: 1,324 📊 Click Here