ئاسایشی هەرێم: بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

ئاسایشی هەرێم: بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

جار بینراوە: (1.4K)

-

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلولی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 01:40 بۆ 02:10 خولەک، لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە سنووری قەزای کۆیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دەرئەنجامی ئەو هێرشانەدا هیچ جۆرە زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتى تر


👤
Live: 56 Today: 2,075 📊 Click Here