کەشناسی هۆشداری تەرزەیەکی قورس و ئەگەری لافاو دەدات

کەشناسی هۆشداری تەرزەیەکی قورس و ئەگەری لافاو دەدات

جار بینراوە: (175)

-

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری
دەداتە هاوڵاتییان و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە
چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە
.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان
سبەینێ سێشەممە 28ی نیسانی 2026، لە ماوەی نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا،
ئاسمانی ناوچەکانی گەرمیان بەتەواوی هەوراوی دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت
.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینەکەدا هەورەگرمە و هەورەبرووسکەی
بەهێز ڕوو دەدەن و ئەگەرێکی بەهێز هەیە تەرزەیەکی قورس ببارێت و ئەگەری دروستبوونی
لافاوی کاتیش هەیە، هەر بۆیەش داوا دەکات هاوڵاتییانی سنوورەکە لەم کەشوهەوایە ئاگادار
بکرێنەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن.

👤
Live: 63 Today: 334 📊 Click Here