کاروان گەزنەیی: خەڵکی کوردستان ماندوو بووە و کاتی ئەوەیە خزمەت بکرێن

کاروان گەزنەیی: خەڵکی کوردستان ماندوو بووە و کاتی ئەوەیە خزمەت بکرێن

جار بینراوە: (82)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەموزی 2026، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی مەراسیمی واژۆ رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ کۆتایی هێنانە بە جیاوازی سیاسی و خزمەتکردنی خەڵک و گەڕانەوەی هاوسەنگی”.

ئاماژەی بەوەکرد، “خەڵکی کوردستان ماندوو بووە و کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان خزمەت بکرێن”.

کاروان گەزنەیی باسی لە قەوای هەرێمی کوردستان کرد و وتی، “قەوارەی هەرێمی کوردستان لای یەکێتی هێڵی سوورە، چونکە یەکێتی دارێژەری بەردی بناغەکەیەتی”.

وتیشی، “قەوارەی هەرێم قەوارەیەکی دەستوورییە و عینادی سیاسی و خۆسەپێنی سیاسی و عەقڵی ویستی حکومەتی پۆلیسی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەکات، نەک هەوڵی خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 2,077 📊 Click Here