کاتێک بێژەری تیڤی وەک وەلی ئەمر خۆی دەنوێنێت !

کاتێک بێژەری تیڤی وەک وەلی ئەمر خۆی دەنوێنێت !

جار بینراوە: (5)

جارێ پێش هەموو شتێک
دەبێت ئەو ڕاستیە بخەینەڕوو ، کە ئێمەی کورد میدیایەکمان نیە بەناوی میدیای کوردی
، بەڵکو میدیایەک هەیە بەزمانی کوردی کە زۆربەیان حزبین ، ڕاگەیاندن یان میدیا دەبێت
نموونەیەکی : هاوبەشی هزری ، چوارچێوەی فکری ، مەنزومەی بەها ، ئاستی باشی پیشەیی
و شارەزایی ، فرە ئاراستە بێت ، بەڵام ئەمانە لەزۆربەی زۆری تیڤیەکان و شاشەکانی میدیا
بە زمانی کوردیدا نیە ، تائێستا ڕاگەیاندنی ئێمە بەروەڕووی تەحەدای ڕاستەقینە بۆتەوە
: غیابی سەربەخۆیی ، پاشکۆی ئابووری ، لاوازی مەشقی پیشەیی ، کۆتوبەندکردنی ئازادی .

ئێمە دەبێت ئەوە
بزانین کە میدیا بە هەموو ئامرازەکانی کۆڵەکەیەکی بنچینەییە لە کۆڵەکەکانی هێزی نەرم
، کە ئێستا کاریگەریەکی گەورەی لەسەر ەکانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دا
هەیە ، دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ئامانجەکانی وڵات بێتێچووی زۆر بهێنرێنەدی
، کە ئەمەش لەگەڵ پڕنسیپەکانی هزرمەندی ستڕاتیژی چین-ی ( سن تزو ) دێتەوە کە دەڵێت
: ( باشترین سەرکەوتنەکان ئەوانەن کە بێ شەڕ بەدیدێن ) ، گرفتی میدیای بە زمانی
کوردی لە پارەدا نیە ، کە ناتوانێت میدیایەکی کاریگەر دروستبکات ، بەڵکو لە دیدگا
ناڕونیەکەیدایە و ، لەوەدایە کە بەرلەوەی وەبەرهێنان لە باڵەخانە و ئامێرەکان بکات
، دەبێت وەبەرهێن لە مرۆڤدا بکات ، کەناڵی
تەڤی هەیە خەرجیەکی زۆری تێداکراوە ، بەڵام نەیتوانیووە بناخەی متمانە دابنێت کە قەزیەیەکی مەرکەزیە لە ڕاگەیاندن و هەر لە
چوارچێوە حزبیەکەدا دەسوڕێتەوە و لێی دەرناچێت ، جەماوەر بەهای ڕاگەیاندن بەو
توانایەی کە تاچەند ڕێز لە عەقلی دەگرێت دەپێوێتن
، نەک ببێتە دەنگێک بۆ بەدریارخستنی دەسکەوتی حزبی و گوزارشتکردن لە سیاسەتەکانی و
، قناعەتپێکردنی شەقام بۆ داپۆشینی شکستەکانی، سەنگی میدیای ڕاستەقینە لە شەقامە نەک ستۆدیوی زەبەلاح و باقوبریقی دەنگی
و نەڕەنەڕی بێژەر و زەردەخەنە و نەک ژمارەی بینەر ، ژمارەی ئەو « تڕندانەی » کە بۆ
بەرنامەی کەناڵی شاشە دێت ، تڕێندی دیگیتاڵی و گریمانەییە ، نەک لەسەر ئەرزی واقیع
، ئەم هەراوهۆریای دیگیتاڵی نابێتە کارێکی پشتیوانی ڕاستەقینە بۆی ، ئەو جەماوەریەی
کە تیڤیەکە خۆی پێهەڵدەکێشێت کە دەڵێت یەکەمی
بێڕکابەرە وەک هەندێک تیڤی پڕوپاگەندەی بۆدەکەن ، مادەیەکی ئیستیهلاکی خێرایە و
هاوسۆزیەکی درۆیینەیە و لە موزایەدەپێکردن هیچی تر نیە !! ئەگەر سەیری بێژەرەکانی
تیڤیەکانی هەرێمی کوردوستان بکەین ، کە من
لەوبڕوایەدام زۆربەیان ئاستی ڕۆشنبیری و هوشیاری-یان نزمە ، گەر نەڵێم هەندێکیان زۆر
بازاڕین ، کەواتە ئەی بێژەری میدیای تیڤی بە زمانی کوردی ! سەرکەوتنی کەناڵی
«الجزيرة» لەبەر ئەوە نەبوو کە «میر»ی قەتەر پارەی بەسەر کارمەند و بێژەر و پێشکەشکاری
بەرنامەکاندا ڕژاند ، بەڵکو لەبەر ئەوەبوو کە زۆربەی زۆری کارمەندەکان دەرچووی
قووتابخانەی (B.B.C) بوون ، پیشەگەر و ڕۆشنبیر و بەتوانا بوون ، جا وەرە سەیری ئەو مەهزەلەیە خۆمان بکە ، کە
ماوەیەک لەمەوبەر گوێم لە بێژەری یەکێک لە کەناڵی تیڤی هەرێمی کوردوستان بوو کە گەیشتبووە
لووتکەی نەرجسیەت و دەیگووت : من ئەستێرەم ، یەکێکی تریان وەک ئەوەی وەلی ئەمر یان
وەصی بێت قسەی بۆ بینەران دەکرد و ، بەرگی باوکایەتی پۆشیبوو کە نازانێت منداڵەکانی
چیان دەوێت و بەرژەوەندیەکانیان و پێشبینیەکانیان بۆ ژیان چیە ؟! خەریکە لەناو میدیای
بە زمانی کوردی دیاردەیەکی ترسناک سەرهەڵدەدات ئەویش باوکایەتی میدیا «الأبوية
الإعلامية » ، میدیاکار ئەوکەسە نیە کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت و ، کۆمەڵگەش
وەکالەتی گشتی یان تایبەتی خۆی پێنەبەخشیووەوەک ئەو بێژەرەی باسمکرد ، جا مادامەکی وایە با بچێت ڕۆلی وتەبێژی کۆمەڵگا
پیادەبکات !! تیڤی-مان هەیە وەک ئەوە خۆی پێشاندەدات کە هەموو ڕاستیەکان لەکن ئەون
، ئەمە ئەو قسەیەی « وینستۆن تشرشل »ی لەسەر
دەگونجێت کە دەڵێت : (ڕاستی زۆر بەنرخە ، بۆیە پێویستە بە پەرژینێک لە درۆ داپۆشرێت ) بەڕاستی لە زەمەنێکدا
دەژین کە پارسەنگیەکان ئاوەژوو بوونە ، بێژەر هەیە خۆی بە ئەستێرە دادەنێت و هەیە
دەڵێت با پەیکەرێک بۆ فلان بێژەر دروستبکرێت ، وەک ئەوەی ئەمانە ( بتهۆڤن و موزارت و ڤیڤاڵدی و ڤاگنەر ) بن پەیکەریان
بۆ دروستبکرێت ، ئەوڕۆ وشەی بەهێز و بیروهزری قوڵ جێی بایەخ نین و ، درۆ و فریودان
و ساختە دەوریداوین و ، تارامایی جەهالەت و گەمژەیی ڕاوەدوت دەنێ ، وایلێهاتووە ئەگەر
دەنگت بەرزبێت یان بەبێ هۆ پێبکەنیت ، ئەوە دەرگای شکۆمەندی و نجومیەتت بۆ دەکرێتەوە
، ئا لەناو ئەو بازاڕی فەوزای میدیایەدا ، جەماوەر بت دروستدەکات و ، خاوەن وێنەی
شاشە وەک شوانێکی جەماوەر چەپڵەی بۆ لێدەدرێت ، بەڕاستی ئێمە کەوتوینەتە نێو چڵپاوێکی
دیگیتاڵی ، کە زۆر قوڕسە بۆ عاقلمەندان کە بتوانن بەرەنگاری شێتێتی مێگەڵ و گاڕان
ببنەوە و ، لەناو جەنجاڵی ئەو سێرکەدا کەڕامەری خۆی بپارێزێت .

14/11/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان