کاتی گەیشتنی بەشەخۆراکی مانگانە بە نامەی مۆبایل بە هاووڵاتییان دەگات

کاتی گەیشتنی بەشەخۆراکی مانگانە بە نامەی مۆبایل بە هاووڵاتییان دەگات

جار بینراوە: (13)

-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی نوێی (بریکارەکە)ی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە راگەیاند، کە لە ڕێگەی نامەی مۆبایلەوە هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ لە کاتی گەیشتنی بەشەخۆراک، جۆری ماددەکان و هەر گۆڕانکارییەک ئاگادار دەکاتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی بەشەخۆراک قۆناغی بڕیوە و رێژەی تۆمارکردنی هاونیشتمانییانی هەرێم گەیشتووەتە 95%، هاوکات لە سەرانسەری عێراقیشدا لە کۆی 45 ملیۆن هاووڵاتی، 40 ملیۆن کەس (ڕێژەی 90%) لە سیستەمە نوێیەکەدا تۆمار کراون.

وتیشی، ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە کە بەستراوەتەوە بە کارتی نیشتمانییەوە، کۆتایی بە مامەڵەی کاغەزی و کێشەکانی ناو ناوەکان (وەک ناوی دووبارە و کۆچکردووان) دەهێنێت، وە لە رێگەی مۆبایلەوە ئاسانکاریی بۆ مامەڵەکانی گواستنەوە، جیاکردنەوەی خێزان، گۆڕینی بریکار و زیادکردنی ئەندامی نوێ دەکات، هەروەها خزمەتگوزارییە نوێیەکە ئاسانکاریی بۆ بریکارەکانیش دەکات تاوەکو زانیاریی وردیان لەسەر ژمارەی خێزانەکان هەبێت.

دەشڵێت، لە چوارچێوەی هەمان پرۆسەدا، 90%ی خێزانی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ناوەکانیان بۆ سیستەمەکە گەڕێنراوەتەوە، بەڵام ئەو ئەندامانەی مووچەی مانگانەیان دوو ملیۆن دینار یان زیاترە بەشەخۆراکەکەیان بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە.

بابەتى تر


👤
Live: 76 Today: 1,431 📊 Click Here