پەروەردەی هەولێر: دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکانی لافاو بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوو دەدرێت

پەروەردەی هەولێر: دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکانی لافاو بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوو دەدرێت

جار بینراوە: (14)

-


بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی پشووی دەوامی ناوەندەکانی
خوێندن یان گەڕانەوە بۆ دەوامی فەرمی دەبەستێتەوە بە وەرگرتنی ی فەرمیی
ژووری قەیرانەکان و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، دوای ئەوەی شەپۆلێکی بارانبارین و
لافاو لە هەولێر و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاندنی پشووی خوێندنی
لێکەوتەوە.

لوقمان سەعید،
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، لە چاوەڕوانی ی ژووری
قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و کەشناسیدان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکان و
بەردەوامیی شەپۆلەکە، تا سەرپشکانە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەوامی پەروەردە بدەن،
جەختیشی کردەوە، تا ئێستا هیچ ێک لە پەروەردەی قەزاکانەوە نەگەیشتووە کە
ئاماژە بە چوونەژوورەوەی ئاو و لافاو بکات بۆ ناو بینای قوتابخانەکان.

دوێنێ
لە هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە بەهۆی لافاوەوە پشوو تەنها بۆ خوێندکاران و
مامۆستایان راگەیەندرا، لە کاتێکدا دەوامی فەرمانبەران ئاسایی بوو،
ئەم رێکارانەش لە کاتێکدان کە رەخنەی بەردەوام دەگیرێت
لە ئاستی ئامادەکاریی پێشوەختەی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو، کە بووەتە هۆی
دروستبوونی فشار و بارگرانی لەسەر ژێرخانی شار و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان
.


👤
Live: 94 Today: 1,258 📊 Click Here