پێویستە لە کوێوە سەیری راپەڕین بکەین؟!

پێویستە لە کوێوە سەیری راپەڕین بکەین؟!

جار بینراوە: (82)

محمد ئیبراهیم ئاغا

ئەو مەتەڵەی هەموو ساڵی لەیادی راپەڕین دێتەوە بەرباس ئایا راپەڕین ئامانجەکانی خۆی هێناییە دی؟ ئایا راپەڕین بۆ ئەو بارودۆخە بوو کە ئێستا هەییە؟ هەزار پرسیاری تری بێ وەڵام کە بوونەتە گرێ کوێرە ، خەڵکانێکی تریش بۆ ئاوکردن لە ئاشی دەسەڵات دێن و دەڵێن قەدری راپەڕین بزانن ، هەرچۆنێک بێ دەسەڵاتێکی کوردیمان هەییە

لە گۆشە نیگایەکی دییەوە ڕوو لە هەردوو بەرە دەکەم و دەڵێم: بەڵێ ئێمە قەدری راپەڕینمان نەزانی ، ئەگەر قەدرمان زانیبوواییە درێژەمان پێدەدا ، وەک چۆن ئیش کردن بۆ بژێوی ژیان پرۆسەیەکی چەند ساڵی و بەردەوامە ، ئاواش دەبوو ڕاپەڕینی ١٩٩١ی گەلی کورد پرۆسەیەکی بەردەوام و بێکۆتا بواییە دژی ئەم دوو حیزبە بێباکە تا دەگەیشتین بە بڕێک بەمافەکانمان

پێم سەیرە خەڵکانێکی تریش لە دەرئەنجامی خراپی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی گلەی لە وەچەرخانێکی مێژووی وەک ڕاپەرینی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دژی ڕژێمی ئەنفال و کیمیاباران دەکەن ، ئەوەی شایەنی گلەیکردن بێ بەردەوامی نەدانە بەم ڕاپەڕینە و کۆتای پێ نەهێنانی ئەو زوڵم و ستەمەی ناوخۆییە کە تا ئێستا درێژەی هەییە

لە بیرمان نەچێ زوڵم هەر زوڵمە ، ئەصڵەن پێم واییە دژایەتی کردنی زوڵمی دەسەڵاتدارەکانی بێگانەی وەک تورک و فارس و عەرەب هیچ ئازایەتی و هونەری تێدا نیە ، تۆ هەر دەبێ دژیان بوەستیەوە بێ قەید و شەرت ، چونکە ئەوان هیچ شەرعیەتێکی شۆڕشگێری و درۆکردن بەناوی نیشتیمان بەدەستیانەوە نیە تا بیر و هۆشت سڕ بکەن ، ئەوان خۆیان یەکلای کردۆتەوە لە سڕینەوەی شوناس و زمان و کەلتوورت ، ئەوە پارتی و یەکێتین گورگن لە پێستی مەڕدا ، ئەوەی هونەر و ئازایەتی بێ وەستانەوەییە دژ بەم دەسەڵاتەی پارتی و یەکێتی کە شەرعیەتیان زۆر زۆرە بۆ درێژەدان بەم ستەمکاریانەیان بەناوی نیشتیمان و شەرعیەتی شۆڕشگێڕیەوە

بەردەوامی نەدان بەراپەڕین لە لایەن خەڵکەوە زیاتر بەخاوەن کردنی ئەو وەچەرخانە مێژوویەییە بۆ پارتی و یەکێتی ، لە نێویشاندا پارتی بەهۆی میدیا زۆر و زەوەندە حیزبیەکانی و زێدەڕەوی لە نووسینەوەی مێژووی (راپەڕین) خەریکە مۆرکێکی تەواو حیزبی لێدەدات

با چیتر سیمبول و چیرۆک و ڕووداوە سیاسیە گرنگەکان نەکەین بە موڵکی پارتی و یەکێتی و ئەوان پیشەسازی نیشتیمانی بۆ بەرژەوەندی حیزبیەوە لێ بکەن ، راپەڕین خەڵک بەرپایکرد هەردەبێ خەڵکیش خاوەندارێتی لەو مێژووە بکات و بیکاتە دەینەمۆی هۆشیاریەکی سیاسی و ووزەی لێوە وەربگرێ ، گەلی بێ چیرۆک و ڕووداوێک کە ووزەی لێوە وەربگرێ ناتوانێ بەرەنگاری دەسەڵاتدارێتی دەرەکی و ناوخۆی ببێتەوە و وەسەلام

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس.I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 185 📊 Click Here