هێرشی ناڕەوا بۆسەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانکراوە
یەکەم:
دیداری مێری، کە ساڵانەدەکرێت و لەگەڵ هاوشێوەکانی جگەلە نمایشی دەسەڵاتە سوڵتانییەکەی هەرێم و خۆچەماندنەوەی هەندێک بڕوانامەدار و بەناو رۆژنامەوان و….، شتێکی ترنییە.
تۆ سەیرکە لەنێوان دیداری پاروئەمساڵدا پارتی و یەکێتی کەبەدەم یەکەوە دەخەنن، بەڵام نەحکومەت دروستکراوە نەپەرلەمان کۆبووەتەوە.
ئەمە بۆدیدار و لوتکەکانی تریش هەروایە و تەنیا بەهەدەردانی سامانی گشتییە.
دووەم:
هێرش بۆسەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات چاوەروانکراوە، چونکە وەختێک نێچیرڤان بارزانی لەئێرانەوە بڵێت: ئەگەر ئێران وڵاتی یەکەممان نەبێت، بێشک وڵاتی دووەممانە.
بافڵ تاڵەبانی بڵێت: سەرکەوتنی ئێران سەرکەوتنی ئێمەیەوشکستی بەهەمانشێوە، لەسڵێمانی موعینییەوەسەرکردەیان تیرۆردەکرێت و تێکۆشەرانیان تەحویلی ئێران دەدرێنەوە.
شینگێڕی خامەنەیی لێرە لەئێران گەرمتربێت و لەعێراقیش وێنەی سولەیمانی و ئیمامەکان لەئێران زۆرتربێت دەبێت چاوەڕێی هێرشی ناڕەوا بین، نەک ستایش.
هەرچەندە لەژێر هیچ بیانوویەکدا نەدەبوو نێچێرڤان بارزانی ئەو قسەیە بکات و بێدەنگیش تێپەڕێت.
بێدەنگییەکە بەڵگەی جووت مۆڕاڵی هەموو ئەوانەبوو، لەهۆڵەکەدابوون و خۆیان بەدۆستی ڕۆژهەڵات دەزانن، بێدەنگی نیشانەی ڕازیبوونە.
سێیەم:
ناوەندی دەرەوەی حیزبی دیموکرات دەڵێت:لەپارتی و راوێژکاری سەرۆکی هەرێمەوە ئاگادارکراون کەنێچیرڤان بارزانی مەبەستی ئەوان نەبووە.
ئەمەش کورد وتەنی(عوزر لەقەباعەت خراپتر) چونکە خودی ئەمەدرز لەنێوان لایەنەکانی هاوپەیمانی هێزەکانی رۆژهەڵاتدا دروستدەکات، بریا حیزبی دیموکرات ئەوەی هەر باسنەکردایە.
کورت و کرمانج ئەم هێرشە ناڕەوایە بۆسەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات پاسدانە بەئێران، وەک هەمیشە کەدەستکراوەبێت، بۆعێراقیش بیناویەکە تا وەک موجاهیدینیان لەتەکدابکرێت.















Post Comment