مسته‌فا عه‌بدوڵا: ده‌كرێ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه‌ به‌رده‌وام بێت؟

مسته‌فا عه‌بدوڵا: ده‌كرێ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه‌ به‌رده‌وام بێت؟

جار بینراوە: (25)


سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان  رایگهیاند كه ههرێمیش وهكو بهغدا گهندهڵی دایڕزاندووه، دهشپرسێت: “دهكرێ ئهم ههرێمه لهسهر ئهو بهههدهردان و گهندهڵیه بهردهوام بێت”.

مستهفا عهبدوڵا سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان له فهیسبووكی خۆی نووسیویهتی:
*پرسیارێكی جدی؟

*ئایا دهكرێ لهههرێمی كوردستان لهماوهی 34 ساڵی حوكمڕانی سهدان بهرپرس بونه ملیونلێری دۆلار بهڵام نهبیسترا لێپرسینهوه له بهرپرسێك بكرێ؟

*بهرپرسێ لهسهر گهندهڵی لابدرێ!

*ئایا دهكرێ ئهم ههرێمه لهسهر ئهو بهههدهردان و گهندهڵیه بهردهوام بێت…!؟

*ئێمه وهكو فراكسیۆنی یهكگرتوو تهنها لهم ههفتهیه سێ دۆسیهی گهندهڵیمان داوهته نهزاهه.

*كهواته ههرێمیش وهكو بهغدا گهندهڵی دایڕزاندووه.

كاتێكی زووی ئهمڕۆ بههۆی دۆسیهی گهندهڵیی عهدنان جومهیلی، بریكاری پێشووی وهزارهتی نهوت، 47 بهرپرس و كهسایهتی لهسهر دۆسیهی گهندهڵی له عێراق دهستگیركران كه بریكاری وهزارهتی نهوت و 12 پهرلهمانتاریان لهنێودایه.

 میدیای فهرمیی عێراق ناوی ئهو كهسانهی بڵاوكردهوه كه له ئۆپهراسیۆنه ئهمنییهكهدا دهستگیركراون و 12 لهو كهسانه پهرلهمانتارن كه شیعه و سوننهیان تێدایه.

یهكێك لهوانه موسهننا سامهڕایی، سهرۆكی هاوپهیمانیی عهزمی سوننهكانه. ههروهها عهلی مهعارج بههادلی، بریكاری وهزارهتی نهوت بۆ كاروباری دابهشكردن دهستگیركراوه كه پێشتر لهلایهن وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكاوه سزادرابوو.

👤
Live: 52 Today: 1,327 📊 Click Here