لە ‌کۆنگرەکەی ئیستەمپۆڵ .. ئیسلامیەکانی کوردستان میوانی بێ پرۆژە

لە ‌کۆنگرەکەی ئیستەمپۆڵ .. ئیسلامیەکانی کوردستان میوانی بێ پرۆژە

جار بینراوە: (464)

کۆنگرەی ( یەکێتی زانایانی موسڵمان ) لە ئەستەمبۆڵ کۆتایی هات، هۆڵی کۆنگرەکە جمەی دەهات، وێنەیەکی زۆری یادگاریی چرکێنران، وەک نەریتی هەمیشەیی بەیاننامەی کۆتایی ڕاگەیەنرا: چەند ڕستەیەکی گشتی لەمەڕ وەحدەتی ئوممەت و ئالنگاریەکانی .

ئەڵبەتە سەرکەوتنی کۆنگرەکان بەوە ناپێورێ چیان تێدا دەوترێت، بەڵکو بەوە دەپێورێ چ گۆڕانکارییەک بەدوای خۆیاندا دەهێنن، دەتوانن چ گۆڕانکاریی و وەرچەخانێک بهێننە کایەوە.

کۆنگرەکەی ئەستەمبۆڵ دەستەبژێرێکی لە زاناو بیرمەندو کەسایەتیە ئیسلامیە بەناوبانگەکانی پێکەوە کۆکردەوە، بەڵام جارێکی تریش بۆشاییەکی گەورەی لە نێوان گو واقیعدا نیشاندا، گلەلایەک باس لە تازەگەریی لە گی دینی و ئیسلامی دەکات، واقیعێکیش کە هەمان دەموچاوە کۆنەکان تیایدا دووبارە دەبنەوەو ماوەی بیست ساڵیشە هەمان پرس و بابەت تەرح دەکات ..گباس لە مەینەتیەکانی ئوممەت دەکات ، لەکاتێکدا ئوممەت لە غەززەو سۆدان و سوریا و یەمەن و عێراق و شوێنەکانی تر چاوەڕێی هەڵوێستی کردەیی دەکەن نەک تەنها ڕاسپاردەو ئامۆژگاری .

مەترسی ڕاستەقینە لە شکستی کۆنگرەدا نیە، بەڵکو مەترسیە گەورەکە ئەوەیە کۆنگرە ببێتە هێماو تەقسێکی ساڵانەی ئاهەنگانە، سەفەر کردن . دان، دواتریش گەڕانەوە بێ لێپرسینەوە:

ئایا چی جێبەجێ کراوە لە ڕاسپاردەکانی ساڵی ڕابردوو ؟

بێ بەخۆداچوونەوە :

بۆچی یەکێتیەکە ( یەکێتی زانایانی موسڵمان ) کاریگەریی و قورسایی و ڕەونەقی ڕابردووی لەدەست داوە ؟

ئیستەمبۆڵ هەلێک و دەرفەتێک بوو، بەڵام ئەم دەرفەتە نابێتە دەستکەوت ئەگەر نەبێتە ڕاسپاردەو پرۆژە، ئەگەر وێنەکان و کۆبونەکان بەخۆداچوونەوەیان بەدوادا نەیەت .

ئیسلامیەکانی کوردستان

ئیسلامیەکانی کوردستان ئامادەییەکی سەرنج ڕاکێش و دیار و نماییشانەیان هەبوو لە کۆنگرەکە، ئامادەیی ( میوان ) نەک ( هاوبەش ) .. سەرۆکەکانیان هەندێک وێنەی یادگارییان لەگەڵ کەسایەتیە ناودارەکان چرکاند، بەڵام بێ هیچ پرۆژەیەکی کوردانەی ڕوون و ئاشکرا، بێ هیچ وەرەقەو کارنامەیەک کە گوزارشت لە تایبەتمەندی ( ئەزموونە ئیسلامیە کوردیەکە ) بکات .

ئیسلامیەکانی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم دوڕیانێکی سەختدان : لەلایەک ئینتیمایەکی عاتیفیانە بۆ یەکێتیە ئیسلامیە ەکان، لە لایەکی ترەوە قەیران و کێشەی ناوخۆیی و دابەشبوون و هەڵوەرینی بنکەی جەماوەریی! ئیسلامیەکان پێویستە کۆنگرەی ئیستەمبۆڵ وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ پرسیارە جەوهەریەکە: چۆن پارێزگاری لە ڕەسەنایەتی و شوناسی ئیسلامیی خۆیان بکەین لە ژێر سایەو سێبەری عەلمانییەتێکی فەرمانڕەوا لە کورستان ؟ چۆن جارێکی تر متمانەی جەماوەر بۆ خۆیان بگەڕێننەوە، کە ئێستا تەنها بەس چەپڵە لێدەدەن و هیجی تر ؟!

کۆنگرەکەی ئیستەمبۆڵ دەبێت پێش هەموو ئەوانی تر هەلێک و سەرەتایەک بێت بۆ ئیسلامیەکانی کوردستان بۆ بەخۆدا چوونەوە ..واقعی ئێستای سێ لایەنی ئیسلامیەکە لاوازە و جێی ئیرەیی پێ بردن نیە، نەک لەبەر ئەوەی جەماوەریان نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەرک و ڕۆڵیان لاوازبووە یان نەماوە !

کۆنگرەیەکی وەک “ئوممەتی ناوەند” دەرفەتە بۆ پێناسەکردنەوەی ڕۆڵیان و وەزیفەیان .

لێرە بەدواوە رۆڵەکان دابەش بکەن .

هەرسێکیان لەسەر هەمان دەنگدەر لە هەمان گەڕەک و ناوچەو شار رکابەری دەکەن و دەدۆڕێن . بازاڕەکە دابەش بکەن: حزبێک بۆ بەهاکان و پەرلەمان، حزبێک بۆ خزمەت و شارەوانی، حزبێک بۆ شار و گەنجان.. بەمە دەبنە تەواوکەری یەک نەک رکابەری یەک.

بابەتى تر


👤
Live: 114 Today: 522 📊 Click Here