كۆمپانیاكانی توركيش ئێرلاین، AJet و پیگاسۆس ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته‌كانییان بۆ ھه‌ولێر درێژكرده‌وه‌

كۆمپانیاكانی توركيش ئێرلاین، AJet و پیگاسۆس ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته‌كانییان بۆ ھه‌ولێر درێژكرده‌وه‌

جار بینراوە: (305)


بهھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچهكه و گرژییهكانی نێوان ئێران و ئهمریكا، ھهریهك له كۆمپانیا ئاسمانییهكانی توركیش ئێرلاین، AJet تا كۆتایی تهمووز و پێگاسۆسیش تا 27ی تهمووز ھهڵوهشانهوهی سهرجهم گهشتهكانیان بۆ ھهولێر درێژكردهوه.

ئهم كۆمپانیایانه بڕیارهكه وهك ھهنگاوێكی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سهلامهتی گهشتیاران و خاوهنكارهكانیان دهبینن، چونكه بهھۆی بارودۆخی ئێستای شهڕی نێوان ئهمریكا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچهكه به شێوهیهكی بهردهوام چاودێری دهكرێت.

كۆمپانیاكان ئاماژهیان بهوهكردووه كه گهشتیاران دهتوانن دوا زانیارییهكانی گهشتهكانیان له ڕێگهی ماڵپهڕ و كهناڵه فهرمییهكانی كۆمپانیاكانهوه ببینن.

ئهمه له كاتێكدایه كه ئهم كۆمپانیایانه ڕۆژی 22ی تهمووز ھهڵوهشاندنهوهی سهرجهم گهشتهكانییان بۆ ھهولێر درێژكردهوه، ئهمڕۆش بڕیارهكهیان بۆ كۆتایی مانگی تهمووز درێژكردهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 1,537 📊 Click Here