كه‌شی‌ پێشبینیكراوی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

كه‌شی‌ پێشبینیكراوی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (99)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ و سبهینێ ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ بهرزبوونهوهی تۆزێكی سووك و پلهكانی گهرما نزمدهبنهوه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ ههینی 3ی تهمموزی 2026 ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ بهرزبوونهوهی تۆزێكی سووك زیاتر لهناوچهكانی باشوورو رۆژئاوای ههرێم”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه بهراورد به تۆمارهكانی دوێنێ. خێرایی با مامناوهند (15 – 25) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باكووری خۆرههڵات بۆ باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان (8 – 10) كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ شهممه 4- 7- 2026 ئاسمان ساماڵ دهبێت، لهگهڵ بهرزبوونهوهی تۆزێكی كهم زیاتر لهناوچهكانی باشوورو رۆژئاوای ههرێم له كاتهكانی بهیانیدا رێژهكهی زیاتر دهبێت”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما كهمێك نزمتر دهبێتهوه به (1-2) پلهی سیلیزی بهراوورد به تۆمارهكانی ئهمرۆ. خێرایی با مامناوهند (15 – 25) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان (7 – 9) كیلۆمهتر دهبێت”.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بۆ سبهی بهمشێوهیه دهبێت:

ههولێر: 40 پلهی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلهی سیلیزی

دهۆك: 39 پلهی سیلیزی

ههڵهبجه: 43 پلهی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلهی سیلیزی 

پیرمام: 38 پلهی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 2,077 📊 Click Here