قوباد تاڵه‌بانی‌: ده‌بێت پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په‌ – چه‌مچه‌ماڵ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت

قوباد تاڵه‌بانی‌: ده‌بێت پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په‌ – چه‌مچه‌ماڵ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت

جار بینراوە: (19)


قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ تیمی كۆمپانیای هابیكا كۆبووهوه و به دواداچوونی بۆ چۆنییهتی بهرێوهچوونی كارهكانی ههر دوو پڕۆژهی گۆپتهپه – چهمچهماڵ و هێڵی 3ی ئاوی دوكان – سلێمانی كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا كه ئهمڕۆ یهكشهمه بهڕێوهچوو، قوباد تاڵهبانی دوای لێكۆڵینهوه له كێشه و گرفتهكان و چۆنییهتی بهڕێوهچوونی كارهكان، دهستخۆشی له كۆمپانیای جێبهجێكار كرد كه توانیوویانه به شێوهیهكی سهركهوتووانه كارهكانی پڕۆژهی گۆپتهپه – چهمچهماڵ جێبهجێ بكهن و پشتگیری خۆی بۆ تهواوكردنی پڕۆژهكهی دووپات كردهوه.

له كۆبوونهوهكهدا جێگری سهرۆك وهزیران بڕیاریدا لهسهر دابینكردنی بهشێك له بودجهی پڕۆژهكه بۆ كۆمپانیای جێبهجێكار و رایگهیاند بۆ ساڵی 2026 ئهم پرۆژهیه له ئهولهوییهتی كارهكانماندایه و دهبێت له وادهی دیاریكراوی خۆیدا جێبهجێ بكرێت.

پڕۆژهی ئاوی گۆپتهپه – چهمچهماڵ له ساڵی 2024وه به گوژمهی 139 ملیار دینار كهوتووهته بواری جێبهجێكردنهوه و بڕیاره له ماوهی 730 رۆژدا تهواو بكرێت، به تهواوبوونی پڕۆژهكه جگه لهوهی كێشهی ئاوی چهمچهماڵ به یهكجاری چارهسهر دهبێت، كهرتی كشتوكاڵ له قهزای چهمچهماڵ دهبووژێنێتهوه و نزیكهی 32 گوند ناوچهكهش له پڕۆژهكه سوودمهند دهبن.

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 1,510 📊 Click Here