فیلمە نوێیەکەی شوان عەتوف پاڵپشتی سندوقی فیلمی ئوردنی بۆ ساڵی 2026 مسۆگەر دەکات

فیلمە نوێیەکەی شوان عەتوف پاڵپشتی سندوقی فیلمی ئوردنی بۆ ساڵی 2026 مسۆگەر دەکات

جار بینراوە: (524)

ـ

لە نوێترین پێشهاتی سینەماییدا، فیلمی سینەمایی گیای پیرۆز (العشبة المقدسة) لە دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوف، توانیویەتی ببێتە یەکێک لەو پڕۆژانەی کە پاڵپشتی سندوقی فیلمی ئوردنی سەر بە دەستەی شاهانەی ئوردن بۆ فیلم بۆ ساڵی 2026 بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی لالمواطن، دەستەی شاهانەی ئوردن بۆ فیلم لەم خولەیدا پاڵپشتی 31 پڕۆژەی سینەمایی کردووە، کە تێیدا دوو فیلمی عێراقی پشکی شێریان بەرکەوتووە، یەکێکیان فیلمی گیای پیرۆزی شوان عەتوفە و ئەوی دیکەیان فیلمی دیجلەیە لە دەرهێنانی حەیدەر ڕەشید.
شوان عەتوف، دەرهێنەر و نووسەری فیلمەکە لە پەیامێکدا خۆشحاڵی خۆی بەم دەستکەوتە دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە بۆ من زۆر مانادارە، چونکە واتای متمانەیە بە چیرۆکێک کە باوەڕم پێی هەیە، بە دیدگایەک کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەری کارمان کردووە، و بە تیمێک کە بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی پڕۆژەکە، بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە ڕێگای خۆی بۆ گەیشتن بە جەماوەر بدۆزێتەوە.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەستەی شاهانەی ئوردن بۆ فیلم و ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن کرد بۆ ئەو متمانەیەی بە پڕۆژەکەیان بەخشیوە.
فیلمی گیای پیرۆز، فیلمێکی درێژی چیرۆکئامێزە و بەرهەمهێنانێکی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردنە. 
پڕۆژەکە لە نووسینی هاوبەشی شوان عەتوف و مونا کازمی-یە، هەروەها لە بەرهەمهێنانی مونا کازمییە لەڕێگەی کۆمپانیای (عشتار العراق) بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی.

بابەتى تر


👤
Live: 124 Today: 1,823 📊 Click Here