سەعدی ئەحمەد پیرە: ئاڕاستەی گۆڕانکارییەکانی عێراق بۆنی کودەتای لێدێت

سەعدی ئەحمەد پیرە: ئاڕاستەی گۆڕانکارییەکانی عێراق بۆنی کودەتای لێدێت

جار بینراوە: (518)

-

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی بەپەلەدا هۆشداری لە دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت، گۆڕانکارییەکان بە ئاڕاستەیەکی نەخوازراودا دەڕۆن و بۆنی کودەتایان لێدێت، هاوکات داواش دەکات لایەنە یەکان بەرانبەر بەغدا یەکدەنگ بن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی لە ئێستادا لە گۆڕەپانی عێراقدا روودەدات جێگەی نیگەرانییە و “بۆنی کودەتا و بەرەو خراپ بردنی گۆڕانکارییەکانی لێ دێت”.

ی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی ش، سەعدی ئەحمەد پیرە دووپاتیکردەوە، دەبێت تەواوی ئەو مافانەی لە دەستوور و یاسای بودجەدا جێگیر کراون بە پارێزراوی بمێننەوە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئێستادا چەسپاندن و جێگیرکردنی داخوازییەکانی کورد لەناو پەرلەمانی عێراقدا ئەرکێکی قورسە.

لە کۆتایی وتەکانیدا، سەعدی ئەحمەد پیرە جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستیی ناوخۆی هەرێم کردەوە و وتی: “دەبێت خۆمان لە کوردستان بە یەکگرتوویی مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەین.”


👤
Live: 172 Today: 1,601 📊 Click Here