دەستەیەک لەمامۆستایانی ئایینی داوای دوورخستنەوەی د.عەبدولـلەتیف سەلەفی لەوتاربێژی دەکەن

دەستەیەک لەمامۆستایانی ئایینی داوای دوورخستنەوەی د.عەبدولـلەتیف سەلەفی لەوتاربێژی دەکەن

جار بینراوە: (18)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەمووزی 2026، دەستەیەک لە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لە هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانیان کردووە، داوای دوورخستنەوەی بێژێکی خۆبەخش لە شاری سلێمانی دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بێژە کە ناونیشانی خۆبەخشی هەبووە، هەستاوە بە ئەنجامدانی “کارێکی بەدڕەوشتی” کە بووەتە هۆی بریندارکردنی هەستی هاوڵاتیان و ناشرینکردنی ناوی پیرۆزی مینبەر و میحراب، جەختیش دەکەنەوە کە ئەو رەفتارە لەگەڵ پێگەی مامۆستای ئاینیدا ناگونجێت.

مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش داوا لە وەزیری ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی و لیژنەکانی فتوا دەکەن، هاوشێوەی ئەو رێکارە یاساییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کێشە هاوشێوەکاندا گرتییەبەر، ئەوانیش هەڵوێستیان هەبێت و ئەو کەسە لە پیشەی دان و پێشنوێژی دووربخەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە کەسێکی شیاو و گونجاو کە لەگەڵ بەهاکانی ئاین و زمان و نیشتمانەکەمان بێتەوە، لە جێگەی ئەو بێژە دابنرێت، مامۆستایان جەختیان کردووەتەوە کە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی ئاینی و ئەخلاقییەوە ئەم داواکارییەیان پێشکەش کردووە بۆ رێگری لە هەر کارێکی ناپەسەند کە زیان بە پیرۆزییەکانی کۆمەڵگە بگەیەنێت.

بابەتى تر

👤
Live: 118 Today: 1,435 📊 Click Here