دانا تەقیەدین: رێگری لە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکە دەکرێت

دانا تەقیەدین: رێگری لە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکە دەکرێت

جار بینراوە: (234)

-


 

دانا
تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار رایگەیاند،
سەرەڕای رێگری لە سەردانیکردنی کەسوکار و پارێزەران، گیراوان رووبەڕووی پێشێلکاریی
جەستەیی نەبوونەتەوە و داوای کرد دادگاکان بە بێلایەنی چارەنووسیان یەکلا بکەنەوە
.

ئاماژەی بەوەش دا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر
بەسەر دەستبەسەرکردنیان، تا ئێستا رێگری لە سەردانیکردنی کەسوکار و پارێزەران
دەکرێت،
هاوکات روونی کردەوە، گیراوان رووبەڕووی
پێشێلکاریی جەستەیی نەبوونەتەوە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن و رێکارە یاساییەکان
جێگەی گلەیین، لەگەڵ ئەوەی لاهوور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە یەک ژووردا دەمێننەوە و
لاهوور زۆربەی کاتەکانی بە خوێندنەوە و نووسین بەسەر دەبات
.

تایبەت
بە گیراوانی دیکەی لالەزار ڕایگەیاند، لە چەند شوێنێک بەندکراون و چاکسازیی گەوران
لە رووی خواردن و حەوانەوە بە باشترین شوێن دادەنرێت،
لە کۆتاییدا
جەختی کردەوە، وەک تیمی داکۆکیکار داوا دەکەن دادگاکان بە شێوازێکی بێلایەن و دوور
لە دەستوەردان مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا بڕیار بدەن
.


👤
Live: 108 Today: 1,709 📊 Click Here