دابڕان

دابڕان

جار بینراوە: (23)

رۆژگارێکی سه‌یره ،جاران هه‌موو شته‌کان رۆحێکی میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی مرۆڤ و به‌های مرۆڤایه‌تی و وه‌فا بوو، پڕ بوو له عه‌شقی نیشتیمان ، ئێستا به‌ها کان کراون به جه‌سته‌یه‌کی مردووی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌یته نه‌رجسییه‌کان . ته‌نانه‌ت هاورێیه‌تی و خۆشه‌ویستی و شکۆی مرۆڤایه‌تیش.

هاوڕێ ، ئێستا رۆژه ره‌شه‌کانت له یاد کردوه ،نهڕاو بۆچونه‌کانی ئه‌وسا ده‌ناسیته‌وه ، نه ئه‌و زه‌مه‌ن و نه ئه‌و له‌یه‌کتر گه‌یشتنه‌ی که داڵده‌ت بوون ، ئه‌و ده‌مانه تۆ هه‌موو لاپه‌ره‌ی نهێنییه‌کانت به‌و ده‌سپارد ، تاڵی ئاڵۆزی کێشه‌کانت ، رووبه رووی ئه‌و ده‌کرده‌وه،ئه‌ویش گرێکانی بۆ واڵا ده‌کردیته‌وه .

دنیایه‌کی سه‌یره هاورێکه‌ی جاران ، ئه‌مه ناونیشانی چ دابڕانێکه،له‌م ته‌مه‌نه کورته‌دا ده‌یخوێنینه‌وه ،هه‌موو یاده‌وه‌ری شه‌و ورۆژ و ساڵه‌کان کاڵ ده‌بنه‌وه ده‌مرن ،نه‌لێ ی تێده‌گه‌ین ،نهلێمان تێ ده‌گه‌ن.

ئێستا ، جارانی زوو دنیایه‌کی غه‌ریبه لات ،نه ته‌مه‌نی جوامێری ده‌ناسیته‌وه، نه هه‌ڵوێسته‌کانی جاران .

ئه‌مه یاسای سروشتی سه‌رده‌می نوێی جیهانگیرییه ،دوای چه‌ندان ساڵ دابران و گه‌ڕانه‌وه یاده‌وه‌رییه‌کان ، له دامێنی رێکه‌وتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا ، به ته‌نیشت هاوڕێکه‌ی جارانتا تێده‌په‌ریت ،به‌قوڵی لێ ی ده‌روانیت ، نهسڵاوی گه‌رمی جارانی لێ ده‌که‌یت ، نه هه‌واڵی ته‌مه‌نی پر له حه‌سره‌تی مه‌رگه‌ساته‌کانی لێ ده‌پرسێ ، تۆئێستا که‌سێکی تریت ، ئه‌ویش مرۆڤێکی نامۆ به تۆ.

ئێستا تۆ نه چاوه کاڵه‌کانی هاورێکه‌ت ، نه بیره‌وه‌رییه‌کان ، نهههناسهی گونده سوتماکهکان ، نه باڵای چیاکان ، نه گوڵی وه‌ریوی وه‌فا ده‌ناسیته‌وه.

ئیستا تۆ که‌سێکی تریت وئه‌ویش غه‌ریب به تۆ ، لای تۆ دیمه‌نه‌کان کاڵ بونه‌ته‌وه ، یاده‌وه‌رییه‌کان ورد‌و خاش کراون، ئه‌ویش هه‌ر مرۆڤه ساده‌که‌ی جاران ی چیاوئهوساو ئێستای گه‌ڕه‌ک و شاره‌که‌ته؟!


👤
Live: 87 Today: 1,628 📊 Click Here