حوسییەکان؛ چارەنووسی داعش یان تاڵیبان؟
پرسیارێکی گرنگ لەبارەی داهاتووی حوسییەکانەوە ئەوەیە؛ ئایا چارەنووسیان وەک داعش
دەبێت، کە لە سەرەتادا بەکارهات و دواتر بە هێزی سەربازی خۆیان گوتەنی خەلافەتەکەیان
لەنێوبرا ، یان وەک طالیبان دەبن، کە دوای
ساڵانێک شەڕ، لە کۆتاییدا بوون بە واقعێکی سیاسی و سەربازی و جیهان ناچار بوو مامەڵەیان
لەگەڵ بکات؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە سەرەتا جیاوازیی نێوان
داعش و تاڵیبان بزانین ، چونکە هەردووکیان
ڕێکخراوی ئیسلامین، بەڵام پڕۆژە و ستراتیژییەکانیان لە بنەڕەتدا جیاوازن.
داعش زۆرتر پڕۆژەی خەلافەتێکی فراوان و سنووری نەدەناسی ،
ئامانجی تەنها دەسەڵاتگرتن لە یەک وڵات نەبوو، بەڵکو هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی
ئیسلامیی فراوانی دەدا و لەگەڵ ئەوەشدا دروستکراوی دامەزراوە هەواڵگرییەکان بوو .
بۆیە داعش نەک تەنها دژ بە حکومەتە ناوخۆییەکان، بەڵکو دژ بە زۆربەی هێزە ناوچەیی
و نێودەوڵەتییەکان بوو.
طالیبان بەڵام زیاتر بزوتنەوەیەکی ناوخۆیی و نیشتیمانی بوو.
ئامانجی ی دەسەڵاتگرتن لە ئەفغانستان و دامەزراندنی حکومەتێکی ئیسلامی بوو.
ئەمەش وای کرد لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا ساڵانێک شەڕی کرد، لە کۆتاییدا
بتوانێت بەرەو گفتوگۆ و ڕێککەوتنی سیاسی بچێت.
جیاوازییەکە تەنها لە ئامانجدا نییە؛ داعش و تاڵیبان لە بنەڕەتدا دژبەری یەکترن. داعش، تاڵیبان بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکەی لە سنووری ئەفغانستاندا
سنووردارە و لەگەڵ دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان مامەڵە دەکات، بە دژمنی ئایدیۆلۆژیک
دەبینێت. لە بەرامبەردا تاڵیبان داعش بە هەڕەشەیەکی
دژ بە خۆی دەزانێت و لە ئەفغانستاندا لەگەڵی جەنگی کردووە.
لە ڕووی شێوازی جەنگیش جیاوازییەکە ڕوونە ، تاڵیبان توانای ئەوەی هەبوو ساڵانێک وەک بەپێناسەی
هێزێکی شورشگێڕ لە ناو کۆمەڵگەی ئەفغانستاندا بمێنێتەوە، ناوچە بە ناوچە کۆنترۆڵ
بکات و لە کۆتاییدا دووبارە دەسەڵات بگرێتەوە. داعش بە پێچەوانەوە لە ماوەیەکی
کورتدا ناوچەیەکی فراوانی گرت، بەڵام کاتێک هاوپەیمانییەکی گەورەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی
دژی دروست بوو، کۆنترۆڵی خاکی زۆری لەدەستدا.
ئەم جیاوازییە بۆ تێگەیشتن لە حوسییەکان زۆر گرنگە.
حوسییەکان لە یەمەن
تەنها گرووپێکی چەکدار نین کە لە دەرەوە هاتوون و بتوانرێت بە هێرشێکی سەربازی بە
ئاسانی لەناوببرێن. ئەوان ڕەگ و ڕیشەی ناوخۆیی، کۆمەڵایەتی و سیاسییان هەیە و لە
ماوەی ساڵانێکدا توانویانە هێزێکی سەربازی و دەسەڵاتێکی ناوخۆیی دروست بکەن.
سعودییە و هاوپەیمانەکانی ساڵانێک پشت بە هێزی ئاسمانی بەستووە
بۆ لاوازکردن و ڕووخاندنی حوسییەکان، بەڵام
ئەزموونی شەڕەکە نیشانی داوە کە هێزی ئاسمانی بە تەنیا ناتوانێت ڕێکخراوێکی ڕەگداکوتراو
بەهێزی زەمینی لەناوببات ، بە تایبەتی کاتێک لایەنە دژبەرەکانی حوسییەکان خۆیان دابەش و ناکۆکن.
لە بەرامبەردا، حوسییەکان توانایان نیشان داوە کە شەڕی یەمەن لە
چوارچێوەیەکی ناوخۆییەوە بەرەو کێشەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرن. دەریای سوور و
بابالمەندەب بوونەتە بەشێک لە هاوسەنگیی هێزی حوسییەکان و ئەمەش هەر هەوڵێک بۆ لەناوبردنیان تێچووی قورس و ئاڵۆزتر دەکات.
لێرەدا خاڵێکی گرنگ دەردەکەوێت، حوسییەکان لە ڕووی ڕەگی ناوخۆیی و توانای مانەوەیان
لە شەڕدا، لە تاڵیبان نزیکترن تا داعش. ئەوان
پڕۆژەیەکی و سنوورنەناس وەک داعش نیین ، بەڵکو بەشێکن لە کێشەی ناوخۆیی یەمەن
و هاوسەنگیی هێزی ناوچەکە.
لە هەمان کاتدا، ئەوەی لە مامەڵەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لەگەڵ حوسییەکاندا دەبینرێت، گرنگە. هەرچەندە فشار و هەڕەشەی
سەربازی بەردەوامە، بەڵام هەبوونی گفتوگۆ و ناوبژیوانی نیشان دەدات کە کێشەکە بە تەنیا
لە ڕێگەی هێزەوە چارەسەر ناکرێت. ئەمە ئەگەر بە مانای دانپێدانانی فەرمیی حوسییەکانیش نەبێت، بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە حوسییەکان
بوونەتە واقعێکی سیاسی و سەربازی کە ناتوانرێت بە ئاسانی لە حیساب لاببرێت.
بۆیە لە ئێستادا، بۆ سعودییە و هاوپەیمانەکانی، پرسیار تەنها
ئەوە نییە کە چۆن حوسییەکان لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە لاواز بکەن ، بەڵکو پرسیاری
ئەوەیە کە ئایا دەتوانرێت هێزێکی زەمینیی یەکگرتوو و کاریگەر دژیان دروست
بکرێت، یان ناچار دەبن بەرەو ڕێککەوتنی سیاسی و ئاشتی لەگەڵیان بچن؟
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەراوردە سەرەتاییەکە ، داعش کاتێک خاک
و توانای دەسەڵاتدارییەکەی لەدەستدا، پڕۆژەی سیاسییەکەی بە شێوەیەکی زۆر گەورە
شکستی هێنا؛ بەڵام تاڵیبان توانی لە دوای
ساڵانێک شەڕ، وەک واقعێکی ناوخۆیی بمێنێتەوە و لە کۆتاییدا دەسەڵاتی بگرێتەوە دەست.
ئەگەر حوسییەکان بتوانن ڕەگی ناوخۆیی خۆیان بپارێزن، کۆنترۆڵی
ناوچەکانیان بەردەوام بکەن و لایەنە دژبەرەکانیان نەیانتوانی جێگرەوەیەکی یەکگرتوو
دروست بکەن( کە ئاسان نییە جێگرەوەیان) ئەوا سیناریۆی مانەوە و بوون بە واقعێکی سیاسی
لە سیناریۆی تاروماربوونیان بە شێوەی داعش نزیکتر دەبێت.
بەڵام نابێت ئەمە بە واتای ئەوە بگیرێت کە حوسییەکان حەتمەن دەبن بە(طالیبانی یەمەن). جیاوازییەکانی
یەمەن لەگەڵ ئەفغانستان زۆرن و ڕۆڵی ئێران، سعودییە، ئەمریکا، بابالمەندەب و دەریای
سوور کێشەکە زۆر ئاڵۆزتر دەکات.
لە کۆتاییدا، جیاوازیی ئەوەیە، داعش زیاتر پڕۆژەی خەلافەتێکی
فراوان بوو کە دژی سیستەمی دەوڵەت و سنوورە نیشتیمانییەکان بوو، طالیبان بزوتنەوەیەکی
ناوخۆیی بوو کە ئامانجی دەسەڵات لە ئەفغانستان بوو. حوسییەکان لە ڕووی ڕەگی ناوخۆیی، کۆنترۆڵی خاک و
توانای مانەوە و گفتوگۆکردن، لە تاڵیبان
نزیکترن.
لەبەر ئەوە، پرسیاری داهاتووی حوسییەکان شاید ئەوە نەبێت کە(کەی لەنێو دەبرێن؟)،
بەڵکو ئەوەیە، ئایا هێزە دژبەرەکانیان دەتوانن لە یەمەن هاوسەنگییەکی نوێ دروست بکەن،
یان لە کۆتاییدا ناچار دەبن لەگەڵ حوسییەکان
وەک واقعێکی سیاسی و سەربازی مامەڵە بکەن؟ بێگومان گریمانەی زیاتر بۆ ئەوەیە، واقعی
گۆڕاوی تاک جەمسەری بۆ فرەیی ، حوسییەکان وەک واقیعێکی سیاسی و سەربازی له
قبوڵکردن نزیکترن .
19/09/2026
ەکانی تری نوسەر
-

حوثییەکان؛ چارەنووسی داعش یان طالبان؟
-

حوسییەکان؛ چارەنووسی داعش یان تاڵیبان؟ -

دانوستانی ئیسلام ئاباد و سەرنجێک لەدەرەنجامەکەی !
-

عێراق و هەرێم ، دۆخی ئاڵۆزی زیاتر لەپێناو چی؟
-

بۆچی خەڵکی ئێران ناڕژێنە شەقام سەرەڕای داوای سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؟
-

بترسین و خواردن پاشەکەوت بکەین،لەئەگەری جەنگی ئێران _ ئەمریکا ؟
-

مەزڵوم عەبدی کێ ئەو هەموو دەسەڵاتەی پێداوە؟
-

خوێندنەوەیەک بۆ ڕووداوی کەوتنەخوارەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری لیبیا -

تکایەک بۆ خەمخۆرانی پەروەردە !
-

کام لایەنی ئۆپۆزسیۆن جورئەتی چونە پەڕلەمان دەکات لەگەڵ یەکێتیی یان پارتیی ؟ -

ئەو پلانە شاراوەیە چییە،کەلەلای حکومەتی نەتانیاهۆ دەخولێتەوە،سەبارەت بەئاگربەستی غەززە؟ -

ڕێککەوتنی ئاشتی لەسەر غەززە و سەرنجێک!
-

لەفیستیفاڵی خێڵەوە،بۆ ئاهەنگی خانەوادە دێرینەکان! -

ژانی نەزمێکی نوێی ! -

لوتکەی شانگهای و تەحەدییاتەکانی!
















Post Comment