بڕیاری لێخۆشبوون لە سزایی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی درا

بڕیاری لێخۆشبوون لە سزایی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی درا

جار بینراوە: (260)

-

ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری
کۆمەڵایەتی دەردەکات
.


وێڕای دەربڕینی
ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری
کۆمەڵایەتی، هێشتا بڕیارەکە ڕێنمایی جێبەجێکردنی بۆ دەردەچێت و کەوتووەتە
چوارچێوەی ماوەی دیاریکراوی ٩٠ ڕۆژەوە
.

ئەنجومەنی
وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران، بڕیاری ژمارە (
307)ی سەبارەت بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە
سزاکانی دواکەوتنی پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرکرد، بەو مەرجەی
خاوەنکاران لە ماوەی (
90) ڕۆژی کاردا تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی
بەشدارییەکان بدەنەوە
.

ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دراوە،
بە مەبەستی ئاسانکاریکردن و هاندان بۆ پابەندبوون بە پێدانی بەشدارییەکان و
زیادکردنی داهاتی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە بۆ خزمەتکردنی کرێکاران و
دابینکردنی مووچەی خانەنشینییان بەکار دەهێنرێت
.

لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بە نووسراوی فەرمیی سکرتاریەتی ئەنجومەنی
وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە، و هەرکات ڕێنماییە
پێویستەکان بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی دەرچوون و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی
کوردستان) بڵاو کرایەوە، ڕێکارەکانی لێخۆشبوونەکە بە تەواوەتی دەچنە بواری
جێبەجێکردنەوە
.


👤
Live: 116 Today: 1,929 📊 Click Here