ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕدرێت

ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕدرێت

جار بینراوە: (901)

_

ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕدرێت.

دامەزراوەی ‘سەرۆك جەلال تاڵەبانی’ بڵاوی کردووەتەوە، “لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”. سەرۆكی دامەزراوەكەش دەڵێت: “دوای زیاتر لە چوار ساڵ هەوڵەكانمان بە ئامانج گەیشت و  سەرۆك مام جەلالیش وەك سەرۆكی وڵاتانی دیكە شایستەی ئەوەیە بە هەموو شێوەیەك رێز لە خەبات و تێكۆشانی بگیرێت، ناونانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش بەناویەوە خزمەتێكی بچووكە بە مێژووی سەرۆك مام جەلال”.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، رایگەیاندووە: “لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، كە زیاتر لە چوار ساڵە هەوڵەكان لەوپێناوەدا بەردەوام بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیارەكە ئاڕاستەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی و سەرجەم لایەنە دارەكان و فڕۆكەخانەكانی عیراق كراوە و تەنها چەند رێكارێكی یاسایی ماوە، بەڵام بڕیاری گۆڕینی ناوەكەی دراوە”.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، “لەدوای تەواوبوونی رێكارەكان لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”.

“ئەم هەنگاوەمان خزمەتێكی بچووكە بە خەبات و تێكۆشان و هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ گەلی كورد و گەلانی عیراق و هێشتنەوەی ناوی بەڕێزیانە بەزیندوویی، وەك سەرجەم سەركردەی وڵاتانی دیكە كە ناوی فڕۆكەخانەی وڵاتەكەیان كردووە بەناوی سەرۆكەكانیانەوە”. باڵیۆز د. محەمەد سابیر وا دەڵێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی29ی 11ی ساڵی 2003 بەردی بناغەی دانرا و روبەرەكەی 13.5 كیلۆ مەترە، لە رۆژی 20ی 7ی 2025، لەڕێوڕەسمێكدا لە لایەن مام جەلال، سەرۆک کۆماری عیراقەوە كرایەوە، پاش چهند مانگێك له كرانهوهی رۆژی 2ی11ی2005 ناسنامهی نێودهوڵهتی پێدراو لهئێستاشدا لهژێر ئیدارهی دهسهڵاتی فڕۆكهوانی عێراقیدایه.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 242 📊 Click Here