پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداردەبن

-
بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاستی باڵا کۆببنەوە. تەوەری ی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانیبێت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانیبێت، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی یەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێریئامادەی بوو راگەیاند، “لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئومێد دەکەن ئەو خاڵانەی ماونەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆشمان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت”.















Post Comment