دەسەڵاتی تێر و میلەتی برسی
شایان لوقمان وەهاب
لەکۆنەوە کورد ژێر دەستەی دەسەڵات بوە کاتێ لە سەر دەمی سەدام حوسێنی دیکتاتۆرا بە هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیاو ی کورد بە چەندەها شێوەی دڕندانە شەهید کران هەتا ئێستاش زامێکە بە دڵی هەموو تاکێکی کوردەوە
هەر بۆیە لەو سەردەمادە کورد چەکی هەڵگرت دوای چەندین ساڵ خەبات و تێکۆشان دوای شەهید بونی
هەزاران ڕۆڵە ی نیشتیمان توانییان سەدام لەناو بەرن
کورد پێی وابوو ئیتر خۆری ئازادی و خۆش بەختی باڵ دەکێشێت بەسەر کوردستانا
بەڵام زۆری پێنەچوو
کوردستان بووە ژێر دەستەی دوو بنەماڵە کە بە ناوی حوکومەتی کوردیەوە هاتنە کایە وە کە ئەوانیش بنەماڵەی بەر زانی و بنەماڵەی تالەبانی بوون هەر لەگەڵ هاتنیاندا بونە نەگبەتی بۆ کورد یەکەم دیاریان بۆ میلەتی داماوی کورد شەڕی برا کوژی بوو
کە دوبارە بە هەزاران ڕۆڵەی کوردی نیشتیمان دەسیان چوە خوێنی یەکدی
بنەماڵەی تالەبانی و بەرزانیش ڕێکەوتنو ئەوە ی زەرەر مەند بوو میلەتی کورد بوو
ئەگەر بچینەینەوە بۆ مێژوو پڕی خیانەتی ئەو دوبنەماڵە یەیە وە هەتا ئەمڕۆ کەش ئەو دو بنەماڵەیە خەریکی خوار دنی ژێر خان و سەرخانی وڵاتن و بەر دەوامن لە خیانەت کردن لە میلەت
ئەوەی جێی داخە هامومان دەزانین کە برسی بونی ئێمەو ئاوارە بونمان و تیک چونی گوزەرانی خەلک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوان بەڵان کەممان بوێری نوسین و دەربڕین مان هەیە دژیان چونکە هەمومان دەزانین کە هەر کەسێک دژیان بێت بێگوومان کۆتای لەناو چونە بەدەستی ئەو دوو بنەماڵەیە
من دەمەوێ بڵێم با ئیتر بەسبێت ترس با چەکی دەسمان قەڵەمبێت هەموو تاکێکی کۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوە بۆئەوەی بتوانین بە لەناو بردنی ئەم دوبنەماڵەیە ژیانێکی شایستە بۆ خۆمان و نەوەکانی دوای خۆمان فەراهەم بکەین















Post Comment